کتێبخانەی گشتیی تۆرنتۆ
From Wikipedia, the free encyclopedia
کتێبخانەی گشتیی تۆرنتۆ (بە ئینگلیزی: Toronto Public Library، بە فەڕەنسی: Bibliothèque publique de Toronto)کتێبخانەیەکی گشتییە لە شاری تۆرنتۆ، کەنەدا. گەورەترین زنجیرەکتێبخانەیە لە کەنەدا. لەساڵی ٢٠٠٨ ڕێژەی سەردانیکەرانی لە ھەموو کتێبخانەکانی جیھان زیاتربوو. کتێبخانەی تۆرنتۆ لە سەرەتا وەک بارەگای پەیمانگای تەکنیکی دامەزرا لە ١٨٣٠، ئێستا خاوەنی ١٢ ملیۆن کتێبە. بەسەر ١٠٠ کتێبخانە لاوەکی دابەش کراون.