کارڵ ڤایەرشتراس
From Wikipedia, the free encyclopedia
کارڵ تیۆدۆر ویلھام ڤایەرشتراس (بە ئەڵمانی: Karl Weierstraß؛ لەدایکبووی ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٨١٥ – مردووی ١٩ی شوباتی ١٨٩٧) ماتماتیکزانێکی ئاڵمانی سەدەی نۆزدەھەم بوو، زۆر جار بە باوکی شیکاریی مۆدێرن ناوی لێ دەبەن. ڤایەرشتراس زانکۆی بەجێ ھێشت و بە بێ ھیچ پلەیێک فێری ماتماتیک بوو سەرەڕای ئەوە وەکوو مامۆستایەک پەروەردە بوو و وانەی ماتماتیک، فیزیک و ڕووەکناسی و ھەروەھا، ژیمناستیکی دەوت.[1]
زانیاریی خێرا کارڵ ڤایەرشتراس, ناو ...
دایخە
ڤایەرشتراس پێناسەی فانکشنی بەردەوامی بە شێوەیەکی ڕەسمی خستەڕوو و فورمولیزەی کرد، تیۆرمی بولزانۆ ڤایەرشتراسی سەلماند و ئەم تیۆرمەی بۆ توێژینەوە لەسەر تایبەتمەندییەکانی فانکشنی بەردەوام لەسەر ماوەیەکی سنوورداری داخراو بەکارھێنا.