کاتە سەختەکان
From Wikipedia, the free encyclopedia
کاتە سەختەکان:بە( ئینگلیزی Hard Times) دەیەمین ڕۆمانی چاڵرز دیکنزە کە باس لە ئەم سەردەمەی خۆی دەکات لە کۆمەڵگەی ئینگلیزیدا وە بە کاتە سەختەکان دەیناسێنێت . بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٨٥٤ چاپکراوە، کتێبەکە باس لە کۆمەڵگەی ئینگلیزی دەکات و رەخنە لە بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری ئەو سەردەمە دەگرێت.
کاتەسەختەکان لە چەند ڕوویەکەوە جیاوازە لە ڕۆمانەکانی تری دیکنز، چونکە یەکێکە لە کورتترین ڕۆمانەکانی، بە پێچەوانەی هەموو ڕۆمانەکانی دیکەی جگە لە یەکێکیان ، نە پێشەکییەکی هەیە و نە وێناکردنیشی هەیە. جگە لەوەش تاکە ڕۆمانی چاڵڕزە کە دیمەنەکانی لە لەندەن دانەنراوە.لەبری ئەوە چیرۆکەکە لە شاری کۆکتاونی پیشەسازی سەردەمی ڤیکتۆریادا جێگیرکراوە، یەکێک لە هۆکارەکانی دیکنز بۆ نووسینی کاتە سەختەکان ئەوە بوو کە فرۆشی کتێبەکانیتری کەم بوو کاتە سەختەکانی بڵاوکردەوە بەهیوای ڕۆمانەکە بە قیست زیاتر تیراژی بەرزبێت وە لە ڕاستیدا ڕۆمانەکە داهاتێکی باشی کۆکردەوە. لە دوای بڵاوبوونەوەیەوە وەڵامێکی هەمەجۆری لەلایەن ڕەخنەگرانەوە وەرگرت. ڕەخنەگرانی وەک جۆرج بێرنارد شاو و تۆماس ماکاولی بە شێوەیەکی سەرەکی سەرنجیان لەسەر مامەڵەی دیکنز لەگەڵ ڕەشبینییەکەی دوای شۆڕشی پیشەسازی سەبارەت بە دابەشبوونی نێوان خاوەن موڵکەکان و سەرمایەدارەکان و کرێکارانی کەم نرخ لە سەردەمی ڤیکتۆریادا.[1][2]