کاتیا وینتەر
From Wikipedia, the free encyclopedia
کاتیا وینتەر (بە ئینگلیزی: Katia Winter) لە دایکبووی ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٣، ئەکتەرێکی سویدییە. وینتەر لە شاری ستۆکھۆڵمی پایتەختی سوید لەدایک بووە. دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی، ڕووی لە لەندەن کرد بۆ ئەوەی لە قوتابخانەیەکی شانۆیی بخوێنێت. لە سەرەتای ساڵانی ٢٠١٠دا ڕووی لە شاری لۆس ئەنجلۆس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کردووە.[1]
زانیاریی خێرا کاتیا وینتەر, لەدایکبوون ...
کاتیا وینتەر | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٨٣-١٠-١٣) ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٣ (تەمەن ٤٠ ساڵ) ستۆکھۆڵم، سوێد |
پیشە | ئەکتەر، ئەکتەری فیلم |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠٠٥ |
دایخە
لە ساڵی ٢٠١٣ وینتەر ھاوسەرگیری لەگەڵ مۆسیقژەن جێسی گلیک کرد. لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٥ جیابوونەوە،[2]
لە ساڵی ٢٠٢٠ لەگەڵ خۆشەویستە بەریتانییەکەیدا ڕوویان لە سوید کردووەتەوە. ئەوان لە لادێکان نیشتەجێن کە چەند کاتژمێرێک لە باکووری ستۆکھۆڵمەوە دوورن.[3]