کاترین بیگەلۆو
From Wikipedia, the free encyclopedia
کاترین بیگەلۆو (بە ئینگلیزی: Kathryn Bigelow؛ لە دایکبووی ٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٥١) کەسایەتی خانمە دەرھێنەر، بەرھەمھێنەر و سیناریۆنووسی ئەمریکییە.[1][2] لە ساڵی ٢٠٠٨، فیلمی دۆڵابی ئازار The Hurt Locker) دەرھێنا، بەھۆی ئەم فیلمەوە بووە یەکەم ژن لە مێژوودا کە ببێتە براوەی خەڵاتی ئۆسکار لە پۆلینی باشترین دەرھێنەر.[3] جگە لە ئۆسکار بەھۆی فیلمەکەوە، بووە یەکەم ژنە دەرھێنەر بۆ بردنەوەی خەڵاتەکانی بافتا و خەڵاتی بژاردەی ڕەخنەگرانیشی بردەوە لە پۆلینی باشترین دەرھێنەر.[4][5]
کاترین بیگەلۆو | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٥١-١١-٢٧) ٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٥١ (تەمەن ٧٢ ساڵ) San Carlos، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ھاوسەر | جەیمز کامێرۆن |
پەروەردە | زانکۆی کۆڵۆمبیا، Columbia University School of the Arts، San Francisco Art Institute، San Carlos High School، Sunny Hills High School |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٧٨ |
شاکارەکان | Near Dark، The Hurt Locker |
پاڵێوراوە بۆ | Academy Award for Best Director، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین وێنە، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین وێنە |
کارە کۆکراوەکان | Museum of Modern Art |
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | ئەو کارانەی کە لە مافی چاپکردن و بڵاوکردنەوە پارێزراون |
کاترین بیگەلۆو لە ساڵی ١٩٨١، بۆیەکەمینجار وەک دەرھێنەر بە فیلمی (The Loveless) دەستی پێکرد، لەم فیلمەدا بەھاوبەشی لەگەڵ مۆنتی مۆنتگۆمەری کاری دەرھێنانی کرد. کاترین لە ماوەی ١٩٨٩ بۆ ١٩٩١، ھاوسەری دەرھێنەر جەیمز کامیرۆن بوو.
کاترین بیگەلۆو لە ساڵی ٢٠١٠، ناوی لە لیستی کاریگەرترین کەسایەتی ساڵ ھات بەپێی ئەو لیستەی کە گۆڤاری تایم بڵاوی کردەوە.[6]