ڤایکینگەکان
خەڵکانێک بوون لە سکاندیناڤیا دەژیان / From Wikipedia, the free encyclopedia
ڤایکینگەکان زاراوەیەک بۆ گەلانی ژێرمانی نۆرزی و زۆرجاریش بۆ گەشتیارانی کەشتی و بازرگان و جەنگاوەرانی ناوچەکانی سکاندیناڤیا بەکارھاتووە کە لە کۆتایی سەدەی ھەشتەم تا یازدەھەمدا (٧٩٣-١٠٦٦) ھێرشیان کردە سەر کەناراوەکانی بەریتانیا و فەڕەنسا و ناوچەکانی تری ئەورووپا، و پێی دەوترێت سەردەمی ڤایکینگەکان، و کەمتر بەکاردەھێنرێت بۆ ئاماژەکردن بە دانیشتوانی ناوچەکانی سکاندیناڤیا بەگشتی. وڵاتانی سکاندیناڤیا بریتین لە سوێد، دانمارک، نەرویژ و ئایسلەند. ڤایکینگەکان خەڵکانێکی باڵابەرز و کاڵ و کرچ و ڕیشدار بوون کە خاوەنی ھێزێکی زۆر بوون و زمان و ئایینی تایبەت بە خۆیان بوو.[1][2][3]