ڕەنگی پان-ئەفریقی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕەنگی پان ئەفریقی (ناوی فەرمی: پان ئەفریقاییزم) زاراوەیەکە کە ئاماژە بە دوو کۆمەڵە ڕەنگی جیاواز دەکات بۆ کۆمەڵگای ئەفریقییەکان:
- سەوز، زەرد و سوور: لە ڕەنگەکانی ئاڵای ئیتیۆپیاوە ھاتوون، بۆ نوێنەرایەتیکردنی ئایدیۆلۆژیای پان ئەفریقی بەھۆی مێژووی وڵاتەکە، کە بەشێکە لە ئایدۆلۆژیاکە. ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی ئەفریقا ڕەنگەکانیان بۆ ئاڵای نەتەوەیی خۆیان وەرگرتووە و بە ھەمان شێوە لەلایەن زۆرێک لە ڕێکخراوە پان ئەفریقییەکان و بزووتنەوەکان وەک ھێمایەک بەکاردەھێنرێن.
- سوور، ڕەش و سەوز: کە بۆ یەکەمجار لەلایەن مارکوس گارڤەی لە ساڵی ١٩٢٠ ناسێندران، بۆ نوێنەرایەتی کردنیی پان ئەفریقایزم، و لەسەر ئاڵای پان ئەفریقا نیشان دراون. ئەم ڕەنگانەش لەسەر ئاڵای نەتەوەیی وڵاتان جێگیرکراون و ھەندێک جار بۆ نوێنەرایەتیکردنی ناسیۆنالیزمی ڕەشپێستەکان بەکارھێنراون، نەک بۆ پان ئەفریقایزم.[1]