ڕەقیب ستەبی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕەقیب ستەبی (لەدایکبووی ١٩١٦ تا ١٦ی ئازاری ١٩٢٦) سەگێکی بەھرەمەندیی تایبەت بە فەوجی پیادەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو، و بەشدارییەکی گرنگی لە جەنگی جیھانی یەکەمدا ھەبوو، کە بۆ ماوەی ١٨ مانگ لە بەشی سەربازی بەناوی "یانکی" خزمەتی کرد و بەشداری لە ١٧ جەنگ کرد لە بەرەکانی پێشەوەی ڕۆژاوایی، لەو کارانەی کردوویەتی و پێی بەناوبانگە ڕزگارکردنی سەربازەکان لە مردن و ئاگادارکردنەوەی بنکەی سەربازی لە ھێرشی لەناکاوی گازی کوشندە، و دۆزینەوەی سەربازە برینداربووەکان و جارێکیش ھێرشی کردووەتە سەر سەربازێکی ئەڵمانی و بە توندی گرتوویەتی تا سەربازە ئەمریکییەکان گەیشتوون و دەستگیریان کردووە.[1] کردارەکانی لە جەنگ بە باشی بەڵگەنامەکراون و لە ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی بڵاوکراونەتەوە.[2][3][4]
ستەبی تەنھا سەگە کە بەرزکرابێتەوە بۆ پلەی رەقیب لە بەرامبەر ئەو بەشدارییانەی لە جەنگ کردوویەتی.[5] و کەلوپەلەکانی ستەبی لە پەیمانگای سمیتسۆنیان ھەڵگیراون[2][3][5]