ڕێنێ دێکارت
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕێنێ دێکارت (بە فەڕەنسی: René Descartes؛ ٣١ی ئازاری ١٥٩٦ – ١١ی شوباتی ١٦٥٠)[1][2][3]:٥٨ فەیلەسووف، زانستیار و ماتماتیکزانێکی فەڕەنسی بوو. زۆربەی ژینی کاریی لە کۆماری ھۆڵەنددا بەسەر بردووە.[4] نازناوی «باوکی فەلسەفەی نوێی» پێدرا و زۆرینەی گەشەی فەلسەفەی ڕۆژاوایی کە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆشدا دەیبینین، درێژەی نووسراوەکان و بیرەوەرییەکانی ئەوە. بە تایبەت کتێبی «تێڕامانەکان لە فەلسەفەی یەکەم» ئێستاکەش وەک بەشی سەرەکیی خوێندن لە زانکۆکانی فەلسەفە بەکار دێت. کاریگەریی دێکارت لەسەر ماتماتیک بە ڕوونی دیارە؛ سیستەمی پۆتانەکانی دێکارت ڕێگە دەدات شێوە ھەندەسییەکان لەسەر ھاوکێشە جەبرییەکان بەیان بکرێن. دێکارت وەک باوکی ئەندازەی شیکارانە ناسراوە. ھەروا دێکارت بە یەکێک لە ئەندامانی شۆڕشی زانستیی دەزانن.
لەدایکبوون | ٣١ی ئازاری ١٥٨٦ فەڕەنسا |
---|---|
مەرگ | ١١ی شوباتی ١٦٥٠ |
نیشتەجێی | ھۆڵەند |
نەتەوە | فەڕەنسی |
پیشە | شارەزای فیزیک، ماتماتیکەوان، فەیلەسووف |
واژوو | |
لە زۆربەی بابەتەکاندا، ڕوانگەی دێکارت جیاواز بوو لە پێشینیانی خۆی. لە «ئارەزووی ڕۆح» لە نووسراوەیەکی نوێی پێشوو، ئەوەی ئەمڕۆ بە ناوی ھەست و سۆز دەیناسین، ئەوندە بەرز ڕوانیویەتی کە خۆی لە سەربابەتی دا دەڵی: «وەک ئەوەی پێش ئەمە کەسی دیکە ھیچی لەسەر نەوتووە». زۆرێک لە بەشەکانی فەلسەفەی دێکارت کەڵکی لە سیستەمی فەلسەفی ئەرەستوو وەرگرتووە و بە شێوەیەک، زیندوو کردنەوەی ستۆیسیزمی سەدەی ١٦ی زایینی و فەیلەسووفانی وەک سەنت ئاگۆستین بووە. لە فەلسەفەی سروشتییدا لەگەل خوێندنگاکانی ئەو سەردەم لەسەر دوو خاڵی گەورە جیاوازی ھەبوو: یەکەم دژ بە شیکردنەوەی ماتێریاڵ بوو بە مادە و شێوە، دووھەم: دژی ھەرجۆرە داخوازییەکی کۆتایی بوو؛ چ ئیلاھی چ سروشتی. لە ئایینناسیدا لەسەر تاکبوونی دەسەڵاتداری خودا بۆ کردەوەی خولقاندن سوور بوو.