ڕۆکستار گەیمز
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆکستار گەیمز (بە ئینگلیزی: Rocstar Games) کۆمپانیای بڵاوکەرەوەی یارییە ڤیدیۆیییەکانی ئەمەریکایە، وە بنکەی لە شاری نیویۆرکە، کۆمپانیاکە لە کانوونی یەکەمی ١٩٩٨ وەک کۆمپانیای لاوەکی Take-Two Interactive دامەزراوە. ئەندامانی دەستەی دامەزراندنی کۆمپانیاکەش سام، دان ھاوسر، تێری دۆنۆڤان، جەیمی کینگ بوون، کە لەو کاتەدا کاریان بۆ Take-Two دەکرد، کە پێشتر براکانی ھاوسر لە BMG Interactive جێبەجێکار بوون، سام ھاوسر وەک سەرۆک سەرۆکایەتی ستۆدیۆکە دەکات.[1]
لە ساڵی ١٩٩٩ چەندین کۆمپانیا پەیدابوون، یان لەژێر دەستی Take-Two دامەزراون، بوونەتە بەشێک لە یارییەکانی ڕۆکستار کەنەدی، ڕۆکستار کەنەدا پێی دەڵێن (ڕۆکستار تۆرنتۆ)، لە ساڵی ١٩٩٩ بووە یەکەم کۆمپانیا، ھەروەھا ڕۆکستار ھندستانیش تازەترینیانە لە ساڵی ٢٠١٦. ھەموو ئەو کۆمپانیایانەی لەژێر سایەی یاری ڕۆکستار ڕێکدەخران، ھەڵگری ناو و لۆگۆی «ڕۆکستارن» لەم چوارچێوەیەدا، یاری ڕۆکستار ھەندێک جار بە ڕۆکستار نیویۆرک، ڕۆکستار ئێن وای، ڕۆکستار ئێن وای سی ناودەبرێت.