ڕژێنی پینەئال
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕژێنی پینەئال [1] [2] [3] [4] یان ڕژێنی ئێپیفیسی (بە لاتینی : epiphysis cerebri) یان ڕژێنی سەر مێشکیش ناودەبرێت و بە چاوی سێیەمیش ناسراوە، بارستەیەکی بچووکی شانەیە لە شێوەی گۆچکە کە بەستراوەتەوە بە سەقفی ژێرپەنجەی سێیەمی مێشک بە لقێک. هێشتا ئەرکەکانی ئەم ڕژێنە بە وردی نەزانراوە، هەرچەندە ئەم ڕژێنە هۆرمۆنێک بە ناوی میلاتۆنین و ماددەیەکی کیمیایی بە ناوی سیرۆتۆنین دەردەدات، کە دەردانی ئەم هۆرمۆنانە لە شەودا دەگاتە زۆرترین ئاستی و کەمترین ئاستی لە نزیک نیوەڕۆدا. هەروەها پەیوەندی بە سووڕی ڕۆژانەی خەوتن و بەئاگابوونەوە هەیە.