ڕاپۆرتی موولەر
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕاپۆرتی موڵەر یان بە ناوە ڕەسمیەکەی ڕاپۆرتێک لەبارەی دەستێوەردانی ڕووسیا لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ٢٠١٦ی ئەمەریکا، ڕاپۆڕتێکی ڕەسمیە کە تێیدا لێکۆڵینەوەنەکانی داواکاری تایبەت ڕۆبێرت میولەر لەخۆ دەگرێت لەبارەی دەستێوەردانی ڕووسیا لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٦ی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، تۆمەتی ھاریکاریکردنی کەمپینی پاڵاوتنی دۆناڵد تڕەمپ لەلایەن ڕووسیاوە، و شاردنەوەی بەڵگە لە حکومەت. ڕاپۆرتەکە لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٩دا ڕادەستی وەزیری دادی ئەمەریکا ویلیەم باڕ کرا، و لە ١٨ی نیسانی ٢٠١٩دا وەشانێکی ئامادەکراوی لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمەریکا لێ بڵاوکڕایەوە بۆ ڕای گشتی.
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (ئەیلوول ٢٠٢١) |
بەرگی یەکەمی ڕاپۆرتەکە زانیاری لەبارەی پەیوەندی تڕەمپ و ڕووسیەکان لە خۆدەگرێت و ئاماژە بە دەستێوەردانیان دەکات لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا.[1][2]
بەرگی دووەمی ڕاپۆرتەکەش ھەوڵەکانی تڕەمپ بۆ شاردنەوەی بەڵگەی جۆراوجۆر لەڕێگەی دەستوورەوە لەخۆ دەگرێت.[3]
ڕاپۆرتەکە ڕادەستی وەزارەتی دادی ئەمەریکی کراوە بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەیەوە. ڕۆبێرت میولەر ھەر زوو داوایکرد کە کۆنگرێسی ئەمەریکا لێکۆڵینەوەکە ئەنجام بدات، بەوپێیەی وەزارەتی داد بۆ سەرۆک کاردەکات، بەڵام تڕەمپ لەڕێگەی مافە دەستووریەکانی سەرۆکایەتیەوە ڕێگری لەم داواکاریە کرد. ئەمەش سەرەڕای ئەوەی کە وەزیری داد ویلەم باڕ، میولەری دڵنیا کردبەوە کە تڕەمپ مافە دەستووریەکانی بۆ ئەم مەبەستە بەکارناھێنێت.[4]
بەھۆی درووستبوونی گومان و ئاڵۆزی لەبارەی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوەکە، میولەر لە ٢١ی مایۆی ٢٠١٩دا دەستی لەپۆستی داواکاری تایبەت کێشایەوە و لە بەیاننامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیدا ئاماژەی بەوەدابوو کە بەڵگەی پێویست تۆمار نەکرابوو بۆ تۆمەتبارکردنی تڕەمپ.[5] ھەروەھا میولەر داواکار بوو کە "دەستووری ئەمەریکی گۆڕانکاری تێدابکرێت تاکو بواری زیاتر بە کۆنگرێس بدرێت لە لێکۆڵینەوە دەربارەی تاوانەکانی سەرۆک".[6]