چەکی گەرم
From Wikipedia, the free encyclopedia
چەکی گەرم (بە ئینگلیزی: Firearm) بە ھەموو ئامێرێک پێناسە دەکرێت کە بۆ تەقاندنی ھاوێژە داڕێژراوە، ئەم ھاوێژانە بە ھێزی پاڵەپەستۆی فراوانبوونی گازەکان کە لە ئەنجامی ھەڵگیرسانی ماددە تەقێنەرەکان دروست دەبێت، بەزۆری بارووت. مێژووی بەکارھێنانی چەکی گەرم دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی ناوەڕاست کە یەکەم تۆپھاوێژەکان پەرەی سەند، لەوانە چەکی تاکەکەسی وەکو ئارکیبوس کە لە ساڵانی ١٥٠٠ لە ئەورووپا پەرەی سەند. لەکاتێکدا لەم سەردەمەدا چەکی گەرم بە یەکێک لە گرنگترین چەکەکان دادەنرێت کە لە شەڕەکاندا بەکاردێت و لە باوترین جۆرەکانی چەکی تاکەکەسی لە جیھاندا چەکی کڵاشینکۆفە کە دیزایینی ڕووسییە، کە بەردەوامە لە بەرھەمھێنان بە مۆڵەت و بەبێ مۆڵەت لە ھەموو جیھان لە دوای داھێنانی لە چلەکانی سەدەی ڕابردووەوە.
زانیاریی خێرا چەکی گەرم, لقی ...
چەکی گەرم | |
---|---|
لقی | projectile weapon، gun |
پاشکۆ | early thermal weapons |
Connects with | gun mount |
ھاشتاگ | firearms، GunOfTheDay، Guns |
بەکاردەھێنێت | سووتان، projectile |
دایخە