چیلی
وڵات لە ئەمریکای باشوور / From Wikipedia, the free encyclopedia
چیلی (ئیسپانی: Chile)، بەفەرمی کۆماری چیلی (ئیسپانی: República de Chile) وڵاتێکی سەربەخۆی لاتینییە لە ئەمریکای باشوور. لەبەشی ڕۆژاوای باشووری کیشوەری ئەمریکای باشوور، بەدرێژاییی ٤٨٢٨ کیلۆمەتر سنووری ئاویی ھەیە بەسەر کەناراوەکانی ئۆقیانووسی ئارام. پێروو کەوتۆتە باکوری، بۆلیڤیا کەوتۆتە باکوری ڕۆژھەڵاتی، و ئۆقیانووسی ئارامیش لە بەری ڕۆژاوایەتی. چیلی بە وڵاتێکی تەشیلەیی درێژکۆڵەی کەناراوی ھەژمار دەکرێت، کە بەشی زۆرینەی زەوییەکانی ڕۆژاوای کیشوەری ئەمریکای لاتینی پێک دێنێت، ڕووبەری چیلی ٧٥٦، ٦٢٦ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، و ژمارەی دانیشتووانی بەگوێرەی سەرژمێریی ١٩٨٨ نزیکەی ٧٫١٢ میلیۆن کەس دەبێت. شاری سانتیاگۆ پایتەختییەتی؛ شارەکانی ڤاڵپاڕەیسۆ و ئانتۆفاگاستا و ڤاڵدیڤیا و کۆنسیسیۆن بە شارە گەورە و دیارەکانی دادەنرێن.
کۆماری چیلی República de Chile |
|||
---|---|---|---|
سروود: Por la razón o la fuerza 'بە ھۆکار یان بە ھێز' | |||
پایتەخت و | سانتیاگۆ | ||
زمانە فەرمییەکان | ئیسپانی | ||
دامەزران | |||
- | ١٨ی شوباتی ١٨١٨ | ||
ڕووبەر | |||
- | ٧٥٦٫٩٥٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٨ەمین) ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٧" مایلی چوارگۆشە |
||
ژمارەی دانیشتوان | |||
- | بەراوردی | ١٩٬٤٥٨٬٠٠٠ | |
- | سەرژمێریی | ١٦٬٨٨٨٬٠٠٠ | |
ناوچەی کاتی | (UTC-٤ بۆ -٦ کاتی ھاوینان -٣ بۆ -٥) | ||
لای لێخوڕین | ڕاست | ||
پاوانی ئینتەرنێت | .cl |
بیابانی باکوری بە سەرچاوە سرووشتییەکان دەوڵەمەندە، بەتایبەت ئاسن و کاربۆن. زۆرینەی دانیشتووانەکەی لە ناوەڕاستی وڵاتەکە نیشتەجێن، و بەشی باشووری بە ڕووبەرێکی زۆری دارستان و زنجیرە چیای گڕکانی داپۆشراوە. دەریاچەی داخراوی زۆرە و لەوەڕگایەکی باشی ھەیە بۆ سامانی ئاژەڵ، جگە لە ھەبوونی سەدان دوورگەی پچڕپچڕ لە بەشی باشووری کە دەڕوانێتە زەریای ھێمن. چیلی سەرچاوەیەکی باشی ئابووریی ھەیە بەھۆی گەشتیارییەوە، و ڕامیارییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆزدەھەم، دوای یەکگرتنەوەی بەشی باکور و باشووری وڵاتەکە.[1]
ئیسپانیا لەسەدەی شازدەھەم ھێرشی کردە سەر چیلی و داگیری کرد. بەو ھۆیەوە، کۆتاییی بە فەرمانڕەواییی ئەلانکە ھێنا لە بەشی باکور و ناوەڕاستی چیلی، بەڵام بەرامبەر بزاڤی مابۆچی شکستیان خوارد کە لەھەرێمەکانی باشووری چیلی نیشتەجێ ببوون. چیلی لە ساڵی ١٨١٨ لە ئیسپانیا سەربەخۆییی خۆی ڕاگەیاند، و لە ساڵی ١٨٣٠ وەک وڵاتێکی ئارام و بێکێشە دەرکەوت. لەسەدەی نۆزدەھەم، چیلی گەشەسەندنێکی باشی ئابوریی بەخۆیەوە بینی، ئەمیش بەھۆی بەرەنگاربوونەوەی بزاڤی مابۆچی لە ١٨٨٠ و دەستبەسەرداگرتنی زەوییەکانی باکور لە کاتی جەنگی زەریای ھێمن (١٨٧٩–١٨٨٣)، و سەرکەوتنی بەسەر پێروو و پۆلیڤیا.[2] لەکۆتاییی ساڵانی ١٩٦٠ و سەرەتای ١٩٧٠ ململانێیەکی ڕامیاری سەری ھەڵدا لە نێوان بزووتنەوە ئازادیخوازەکانی ڕاست و چەپ، لە ئاکامدا گەیشتە ئەوەی چەپڕەوەکانی چیلی بە ڕێبەرایەتیی سێلفادۆر ئەلێندی کودەتایەکی سەربازیی بەسەر حکومەتی ڕاستڕەوەکان بکەن (١٩٧٣) و ڕژێمێکی سەربازیی دیکتاتۆری دابمەزرێنن، و دەستیان کرد بە کۆمەڵکوژی و لەناوبردنی بەرھەڵستکاران. ئەم ڕژێمە دیکتاتۆرییە لە ١٩٩٠ کۆتاییی پێ ھات دوای لەدەست دانی دەنگێکی زۆر بەھۆی ھەڵبژاردنەوە. ئێستا ڕژێمێکی پەرلەمانی ھەیە کە چوار ساڵ جارێک سەرۆک ھەڵدەبژێردرێتەوە، و تاوەکو ٢٠١٠ چوار سەرۆکیان بۆ وڵاتەکەیان ھەڵبژاردووە.
چیلی ئەمڕۆ یەکێکە لە وڵاتە ھەرە پێشکەوتوو و ئارامەکانی ئەمریکای لاتینی. لەنێوان وڵاتانی لاتین لە ڕێزبەندی ھەر باشترین وڵاتانی ئەمریکای باشووردایە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، پەرەسەندنی ئابووری، بەرزبوونەوەی داھاتی تاک، جیھان گەرایی، بازاڕی ئازاد، و کەمیی گەندەڵی لەدام و دەزگاکانی.[3] لە پلەیەکی باڵای ڕێزبەندی وڵاتە پێشکەوتوەکانی جیھانە لە ڕووی ڕامیاری و دیموکراتییەوە.[4] چیلی یەکێکە لە ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی نەتەوە یەکگرتوەکان و یەکێتیی وڵاتانی ئەمریکای باشوور کە ھەریەکە لە وڵاتانی لاتینی و کاریبیی بەیەک بەستۆتەوە.