پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان
From Wikipedia, the free encyclopedia
پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان (IR) یان کاروباری نێو دەوڵەتی، کە پەیوەستە بە دەزگای ئەکادیمی و پەیوەنددار لە زانستەکانی ڕامیاری، کە بوارێکی تایبەتمەند و ئەکادیمیە لە بوارە جۆر بەجۆرەکانی لێکۆڵینەوە نێو دەوڵەتیەکان، یان ئەکادیمیایەکی سەربەخۆیە تایبەت بەو خوێندکارانەی کە تایبەتمەندن بە زانستەکانی مرۆیی و کۆمەڵایەتی. لە ھەردوو بواردا، لە بواری لێکۆڵینەوە لە پەیوەندییەکانی قەوارە ڕامیاریەکان (دەزگاکانی حکومەت) وەکوو وڵات، وڵاتی خاوەن سەروەری، ئیمپراتۆریەتی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیە حکومییەکان (ڕێکخراوە حکومیە نێو دەوڵەتیەکان) وە ڕێکخراوە نێو دەوڵەتیە ناحکومیەکان (INS)، ڕێکخراوە ناحکومیەکان، وە کۆمپانیا فرە ڕەگەزەکان (ھاوبەشگا نەتەوەییەکان)، وە لەسەر ئاستێکی فراونتری جیھانی کە ئەم کارانەی لێ بەرھەم بێت، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان پەیوەندییەکی ئەکادیمی لە سەر ئاستێکی ڕامیاری بەرز کە ھەڵوێستی چاکەکاری وڵاتان دیاری دەکات بۆ کێشە نێودەوڵەتییەکان و ئاشتی جیھانی.
چاڵاکی ڕامیاری و په‌یوه‌ندیه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کاتی مێژوونووسی یۆنانی تۆسیدیدهس ( ج . 460-395 پێش زایین) ، وه ، له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ٢٠ههم ، بوو به بوارێکی ئه‌کادیمی سه‌ربه‌خۆ (ژماره ٥٩٠١ له ڕێزبه‌ندی ناونانی یونسکۆ) له زانسته ڕامیاریه‌کان . بۆ کاروباری نێوده‌وڵه‌تی و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان که بوو به به‌شێکی سه‌ربه‌خۆ له زانسته ڕامیاریه‌کان.به‌ڵام په‌یوه‌ند دار به بواره جۆر به‌جۆره‌کانی تر .
بۆ نمونه په‌یوه‌ند داره به زانستهکانی : ته‌کنه‌لۆژیا و ئه‌ندازه و ئابوری و مێژوو و یاسای نێو ده‌وڵه‌تی و دیمۆگرافی و جوگرافی و فه‌لسه‌فه و کاری کۆمه‌ڵایه‌تی و کۆمه‌ڵزانی و ده‌روون زانی و تاوان ناسی و زانستهکانی کۆمهڵجۆری و لێکۆڵینه‌وه ڕۆشه‌نبیریه‌کان و دپلۆماسیه‌کان ، جیهان گه‌رایی (عه‌وله‌مه) و سه‌روه‌ری وڵاتان و ئاسایشی نێو ده‌وڵه‌تی و په‌یوه‌ندی دپلۆماسی و پاراستنی ژینگه و به‌ربڵاوبونه‌وه‌ی چه‌کی ئه‌تۆمی و نه‌ته‌وه‌کان و ڕژێمی ئابوری جیهانی و بانکه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و بابه‌تی تیرۆر و مافه‌کانی مرۆڤ و ده‌ستخستنه ناوکاروباری وڵاتان و ناکۆکیه ئاینیه‌کان و ڕه‌گه‌زپه‌رستی و .....هتد