پەیمانی پرێسبورگ
From Wikipedia, the free encyclopedia
پەیمانی پرێسبورگ پەیمانێکی ئاشتی بوو کە لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ١٨٠٥ لە نێوان ئیمپراتۆریەتیی یەکەمی فەڕەنسا و ئیمپراتۆریەتیی نەمسا ئەنجامدرا، بەپێی ئەو پەیماننامەیە حکوومەتی نەمسا ویلایەتی ئیستریا و دالماتیا و ڤێنیز و ویلایەتی سوابیا و تیرۆلی دەداتە فەڕەنسا، و بەو کردەوەیە سێ ملیۆن نەمسایی لەدەستچوو. ناپلیۆن ویلایەتی دالماتیا و ئیستریا و ڤێنیزی دا بە شانشینی ئیتاڵیا کە بە تەواوی لەژێر دەسەڵاتی فەڕەنسادا بوو. و ویلایەتەکانی سوابیا و تیرۆلی لە نێوان ھاوپەیمانە ئەڵمانییەکانیدا دابەشکرد کە پاشای باڤاریا و پاشای ووتمبێرگ بوون. جگە لەوەش ئیمپراتۆری نەمسا دەستبەرداری نازناوی ئیمپراتۆری ڕۆمیی پیرۆز بوو. ئەم پەیماننامەیە کارەساتێکی گەورە بوو بۆ ئیمپراتۆریەتیی نەمسا و ئیمپراتۆریەتیی فەڕەنسای کردە زلھێزێک لە ئەورووپا.
زانیاریی خێرا پەیمانی پرێسبورگ, جێ ...
پەیمانی پرێسبورگ | |
---|---|
جێ | براتسیلاڤا |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ١٨٠٥ |
واژووکاران | ئیمپراتۆریەتیی نەمسا، ئیمپراتۆریەتیی یەکەمی فەڕەنسا |
دایخە