پێشمەرگە کوردە موسڵمانەکان
گرووپی میلیشیای سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران / From Wikipedia, the free encyclopedia
پێشمەرگە کوردە موسڵمانەکان ھێزێکی میلیشیای سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە بەمەبەستی شەڕ لەگەڵ چەکدارە کوردەکان لەکاتی سەرھەڵدانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٩ دامەزرا. محەممەد برووجێردی، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسداران لە ڕێکخستنی ئەو ھێزانە لە دژی حیزبە کوردییەکاندا ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبوو.[1]
زانیاریی خێرا پێشمەرگە کوردە موسڵمانەکان, ناوی فارسی ...
پێشمەرگە کوردە موسڵمانەکان | |
---|---|
ناوی فارسی | پیشمرگان کرد مسلمان |
دامەزرێنەر | محەممەد برووجێردی |
دامەزراندن | ١٩٧٩ |
ئایدۆلۆژیا | لایەنگری لە حکوومەت خومەینیزم ئیسلامی سیاسی دژایەتیی حیزبە کوردییەکان دژایەتیی کوردایەتی |
شوێنی سیاسی | ڕاست |
ئایین | ئیسلام (سوننە) |
ئینتیمای نیشتمانی | سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و لقی بەسیج |
دایخە
زانیاریی خێرا پێشمەرگە کوردە موسڵمانەکان, ساڵانی چالاکیی ...
پێشمەرگە کوردە موسڵمانەکان | |
---|---|
پیشمرگان کرد مسلمان بەشدار لە ناکۆکیی ئێران و کورد | |
ساڵانی چالاکیی | ١٩٧٩–ئێستا |
شوێنگەسەرەکییەکان | ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران |
ھێز | نادیار |
ھاوپەیمانان | ئێران |
دوژمنان | ناوەندی ھاوکاری حدکا |
جەنگەکان/شەڕەکان | سەرھەڵدانی دوای شۆڕش لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، شەڕی ئێران و عێراق، تێکھەڵچوونی ئێران و پژاک |
دایخە
ئەو ھێزە میلیشیایە لە سەرەتای دامەزراندنییەوە بێجگە لە بەشداریکردنی لە ھەر شەڕێک لە دژی حیزبە کوردییەکان، لە سەرکوتکردنی ھەر جۆرە سەرھەڵدان، ڕاپەڕین و خۆپیشاندانێک لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ڕۆڵی ھەبووە کە لە دژی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی بوون، لەوانەش سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی دوای کوژرانی ژینا ئەمینی لە ساڵی ٢٠٢٢.[2]