پۆڵسی تەڕسووسی
From Wikipedia, the free encyclopedia
شاوڵی تەڕسووسی (بەئینگلیزی: Saul of Tarsus)، دواتریش ناسرا بەناوی پۆڵسی تەڕسووسی (بەئینگلیزی: Paul of Tarsus) پایەبەرز پۆڵس (بەئینگلیزی: Saint Paul) یان پۆڵسی نێردراو (بەئینگلیزی: Paul the Apostle)، یەکێکە لە پێشەوا مەسحییە پێشەنگەکان لەدوای یەسووعەوە. لەلای مەسیحییەکان بە نێردراوی میللەتان ناسراوە و بەیەکێک لە دیارترین کەسایەتییەکان دادەنرێت کە دەستی هەبووە لە بڵاوکردنەوەی ئایینەکەدا لە ئاسیا بچووک ئەوروپا، هەرچەندە زۆرێک لە دوژمن و کێبڕکێکاری هەبوو. باوەڕ وایە کە نەیتوانیوە چێژ ببینێت بەو پلەو پایەیەوە کە هاوچەرخەکانی خۆی وەکوو بوتڕوس و یەعقووب برای خودا هەیان بووە، لەڕێگەی نامەکانییەوە کە نووسیوییەتی، ئەوە روون دەبێتەوە کە لەململانێی ئەوەدا بووە شەرعییەت و متمانە بۆ کارەکەی وەربگرێت وەکوو یەکێک لە نێردراوەکانی مەسیح. ئەو کاریگەرییەی کە پۆڵس درووستیکردبوو لە مەسیحییەتدا یارمەتی دا کە ببێتە یەکێک لە گەورەترین سەرکردە ئایینیەکان بەدرێژایی مێژوو.[1]
پۆڵسی تەڕسووسی | |
---|---|
حەنانیای دیمەشق کاتێ چاوی پۆڵس چاک دەکاتەوە لەکوێربوون. | |
پۆڵس، نێردراو پۆڵس، پایەبەرز پۆڵس، پۆڵسی تەڕسووسی، شاوڵ، نێردراوی میللەتان... | |
لەدایکبوون | ٥ ی زایینی تەڕسووس، کیلیلکیە، ئاسیای بچووک. |
کۆچی دوایی | ٦٧ زایینی. ڕۆما |
ڕێزلێنراوە بە | هەموو مەسیحییەتدا. |
مێژووی یادەوەری | ٢٥ ی کانوونی دووەم (یادی بوونە مەسیحی) ١٠ ی شووبات (نقوومبوونی کەشتییەکەی پۆڵس لە ماڵتا) ٢٩ ی حوزەیران (چەژنی پایەبەرز پۆڵس و پایەبەرز بوتڕوس) |
هێماکان | شمشێر |