پۆڵا
From Wikipedia, the free encyclopedia
پۆڵا داڕشتەیەکە لە ئاسن و کاربۆن. بەھۆی نرخە ھەرزانەکەی و بەرزی ھێزی توندیەکەی، بەزۆری پۆڵا لە بواری بیناسازی، درووستکردنی ئۆتۆمێل و کەشتی، چەک و تەقەمەنی بەکاردێت.
ئاسن بنچینە ماددەی پۆڵایە، کە تێیدا لە نێوەندی ھەشت ئەتۆمەکەی یەکە خانەییەکان دەبینرێت.
کاربۆن توخمیی سەرەکیی دروستکردنی داڕشتە و ناوەڕۆکەکەی لە پۆڵادا لە نێوان ٠٫٠٠٢٪ و ٢٫١٪دایە بە پێی کێش. توخمەکانی تر کە لەوانەیە بە پۆڵا زیاد بکرێن بریتین لە مەنگەنیز، فۆسفۆر، گۆگرد، سیلیکۆن، و تۆزێک ئۆکسجین، نایترۆجین و فافۆن.
داڕشتی پۆڵا پۆڵایەکە کە بۆ گۆڕینی تایبەتمەندییەکانی، توخمی دروستکردنی داڕشتی زیاتری بە ئەنقەست پێ زیاد کراوە کە برێتین لە مەنگەنیز، نیکڵ، کرۆم، مۆلیبدێنۆم، بۆرۆن، تیتانیۆم، ڤانادیۆم و نیۆبیۆم.[1]
پۆڵا لە سەرەتاکانی سەددەی حەڤدەدا بەرھەمھێنانی بەربڵاو بوو کە تێیدا لە کارگەی تایبەت بە خۆیدا بەرھەم دەھێنرا، و بەدرێژایی سەدەکانی دوای خۆی شێوازی بەرھەمھێنانی گەشەی سەند. لە ڕۆژانی ئەمڕۆماندا، پۆڵا بەربڵاوترین کەرستەی دەستکردە لە جیھاندا، کە ساڵانە ١٫٦ میلیارد تەنی لێ بەرھەمدەھێنرێت.