پۆڕن
From Wikipedia, the free encyclopedia
پۆڕن یان پۆرنۆگرافی فیلمی ڕووت بریتییە لە نیشاندانی ئەندام و توخمی سێکسیی لە پێناو ورووژاندن.[1] پۆرن دەکرێت لە ڕێی وێنەی گۆڤارەکان، ئەنیمەیشن، نووسین، فیلم، ڤیدیۆ یان یاری بڵاوبکرێتەوە، پۆرن جیاوازە لەگەڵ هەندێک لە نمایشە ڕاستەوخۆکان وەک شۆوە سێکسییەکان و ستریپەرەکان. لەلایەن بەشێک لە کۆمەڵگاوە ئاڵوودەبوون و سەیرکردنی بەرهەمە پۆرنۆگرافییەکان بە خراپ و قێزەوەن دەبینرێت.[2]
لەگەڵ هاتنی ئینتەرنێت، پیشەسازی پۆرن پەرەی سەند کە ساڵانە ملیاران دۆلار قازانج دەکەن.[3] تەنها لە ئەمریکا قازانجی پیشەسازییەکە خۆی لە ٢٫٥ ملیار دۆلار دەبینێتەوە،[4] لە ئاستی جیھانیش گەیشتۆتە ١٠-١٢ ملیار دۆلاری ئەمریکی.[5]