پشتێنەی حەوز
From Wikipedia, the free encyclopedia
پشتێنەی حەوز (بە ئینگلیزی: Hip) ئێسکانەکانی حەوز لە دوو لای وەک یەک پێکھاتووە، ھەردوولا لە ڕوی پێشەوە یەکتری دەگرن بە ھۆی گرێی موسلدانە و لە دواوەش بەستراون بە ئێسکانی سێ بەندەوە و وەک پشتێنەیەکی لێھاتووە، ئەو پشتێنە ھێز و توانا دەبەخشێ بە پەلەکانی خوارەوە تاوەکو بتوانێ بەشێک لە کێشی لەش ھەڵگرێ، ھەر لایەک لە حەوز لە سێ ئێسکان پێکھاتووە: کلۆت (الحرقفة -Iliam)، موسولدانە (العانة- Pubis)، سمت (الاسک- Ischiam).[1]
ئەم وتارە بەستەری نییە بۆ وتارەکانی تری ویکیپیدیا. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ئەم سێ ئێسکانە لە تەمەنی ١٧ سالیدا یەکتری دەگرن لە ناوچەی (الحق-Acetabulum) کە بریتییە لە چالێکی نیوە بازنەیی پێی دەڵێن: (قولکە بۆشایی) لە ڕوی دەرەوەی حەوزە و لەگەل سەری ئیسکی ڕان یەکتری دەگرن و جومگەی حەوز پێکدەھێنن.
کونێکیش لە نێوان ئێسکی سمت و موسڵداندا ھەیە پێی دەڵێن (داخراوە کون) بەپەردەیەکی بەھێز داپۆشراوە و ھەندێک موولوولەی خوێن و دەماری پێدا دەڕوات تا پەلی خوارەوە.
ئێسکانەکانی پشتێنەی حەوز و سێ بەندە و کلینجە حەوز پێکدەھێنن، دوو حەوزیش ھەیە: حەوزێکی درۆینەی گەورە کە دەکەوێتە لای سەرەوە و بە ئێسکان دەورە نەدراوە وھەندێ پارچەی کۆئەندامی ھەرسی تیایە و حەوزێکی ڕاستەقینەی بچوک لە لای خوارەوە کە بە کە کلینجە و موسلدانە و کلۆت دەورەدراوە و دەروازەی چوونە ژوور و دەرەچەی ھاتنە دەرەوەی ھەیە.[2]