پرۆستات
From Wikipedia, the free encyclopedia
پرۆستات (لە یۆنانییەوە: προστάτης- پرۆستاتێس بە واتای پارێزەر) ئاڵگێکی کۆئەندامی میزە لە نێرینەدا. پرۆستات مایعێک درووست دەکات بۆ خۆراکی سپێرمەکان ئەم مایعە پڕھێزە دەبێتە ھۆی دەوامی ژینی ئەوان لە ئەندامی زاوزێ ژنانەدا ھەتا ئەو کاتەی لقاح ئەنجام دەدرێت. لەگەڵ زۆربوونی تەمەن پرۆستات گەورەتر دەبێت و ڕەنگە بەرەو ناو بۆری میزدەر دا گەشە بکات و ببێتە ھۆی میزگیران