پروسیا
وڵاتێکی ئەورووپی، لە ساڵی ١٥٢٥ تا ١٩٤٧ بوونی ھەبووە / From Wikipedia, the free encyclopedia
بروسیا پڕوس یان پڕووسیا (بەزمانی ئەڵمانی: Preußen، بەزمانی کۆنی برووسیا: پغوسا Prūsa) لە بنەڕەتدا ناوی دەڤەری ئەڵمان نشین بوو کە دواتر ناونرا (بروسیای رۆژھەڵات). ریشەی پرووسیا لە ناوی دانیشتوانی (برووس) ەوە ھاتووە کە بە رەچەڵەک (بالتیک) ی بوون. لە ساڵی ١٢٢٥ بە دواتر بوو بە مەڵبەندی دەوڵەتی سوارچاکە رەبەنەکانی ئەڵمان (Deutschordensstaat)، دواتر کرایە دوو کەرت، یەکیان لە ساڵی ١٤٦٦ەوە وەک بروسیای شانشین خۆی ناساند و سەر بە دەسەڵاتی تاجی پۆڵۆنیا بوو. کەرتەکەی تریش لە ساڵی ١٥٢٥ەوە، پاش وەلانانی پاشماوەی دەسەڵاتی سوارە رەبەنەکان، بە ناوی (میرنشینی برووسیا) ناسرا.[2] لە ساڵی ١٦١٨ میرنشینی پرووسیا بووە بەشێک لە میرنشینی براندنبیرگی ھەڵبژاردە کە لە ساڵی ١١٥٧ەوە دامەزراوەو لە ١٤١٥ەوە لەلایەن بنەماڵەی خانەدانی ھۆھنتسولرنەوە حوکمڕانی دەکرا.
پرووسیا Preußen (ئاڵمانی) Prūsa کۆدی زمانی نادروست. | |||||
| |||||
| |||||
درووشم خودا لەگەڵمانە Nobiscum deus ("God with us") | |||||
سروود (1830–1840) Preußenlied ("Song of Prussia") | |||||
شانشینی پرووسیا (سەوزی تۆخ) لە گەورەترین ئاستیدا لە ساڵی ١٨٧٠ لەناو کۆنفیدڕاڵی ئەڵمانیای باکوور (سەوزی کاڵ) | |||||
پایتەخت | کۆنیگسبێرگ (١٥٢٥-١٧٠١؛ ١٨٠٦)
| ||||
زمان(ەکان) | Official: German Minorities:
| ||||
ئایین | Religious confessions in the Kingdom of Prussia 1880 Majority: 64.64% United Protestant (Lutheran, Calvinist) Minorities: 33.75% Catholic 1.33% Jewish 0.19% Other Christian 0.09% Other | ||||
حکوومەت | پادشایەتی فیۆداڵی (١٥٢٥-١٧٠١) Absolute monarchy (١٧٠١-١٨٤٨) Federal parliamentary semi-constitutional monarchy (1848–1918) Federal semi-presidential constitutional republic (1918–1932) Authoritarian presidential republic (1932–1933) Nazi single-party dictatorship (1933–1945) Allied-occupied Germany (1945–1947) | ||||
دوکداڕێژە:No bold | |||||
- ١٥٢٥–١٥٦٨ | ئەلبێرت I (first) | ||||
- ١٦٨٨–١٧٠١ | فرێدریک I (last) | ||||
پادشاداڕێژە:No bold | |||||
- ١٧٠١–١٧١٣ | فرێدریک I (first) | ||||
- ١٨٨٨-١٩١٨ | ویلھیلمی دووەم (last) | ||||
Minister-Presidentداڕێژە:No bold | |||||
- ١٩١٨ | فریدریش ئیبێرت (first) | ||||
- ١٩٣٣–١٩٤٥ | ھێرمان گۆرینگ (last) | ||||
سەردەم | سەرەتاکانی ئەورووپای مۆدێرن تا ھاوچەرخ. | ||||
- دووکایەتی پرووسیا | ١٠ی نیسان ١٥٢٥ | ||||
- یەکێتی لەگەڵ براندنبێرگ | ٢٧ی ئابی ١٦١٨ | ||||
- Kingdom of Prussia | ١٨ی کانوونی دووەمی ١٧٠١ | ||||
- Free State of Prussia | ٩ی تشرینی دووەمی ١٩١٨ | ||||
- Abolition (de facto, loss of independence) | ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٣٤ | ||||
- Abolition (de jure) | ٢٥ی شوبات ١٩٤٧[kurdish-alpha 2] | ||||
دانیشتووان | |||||
- تێکڕا ١٨١٦ [1] | ١٠,٣٤٩,٠٠٠ | ||||
- تیکڕا ١٨٧١ | ٢٤,٦٨٩,٠٠٠ | ||||
- تێکڕا ١٩٣٩ | ٤١,٩١٥,٠٤٠ | ||||
دراو | ڕیشتالەر (تا ساڵی ١٧٥٠) تالەری پرووس (١٧٥٠-١٨٥٧) ڤێرینستالەر (١٨٥٧-١٨٧٣) ھێمای زێڕی ئەڵمانی (١٨٧٣-١٩١٤) ئەڵمانی نیشانەی کاغەز (١٩١٤-١٩٢٣) ڕیشسمارک (١٩٢٤-١٩٤٧) | ||||
٢ پۆستی وەزیری سەرۆکایەتی لە ساڵی ١٧٩٢ کاتێک پرۆسیا شانشینی بوو، ھاتە ئاراوە؛ وەزیرەکان - ئەو سەرۆکانەی لێرەدا نیشان دراون سەرۆکەکانی کۆماری پرووسن. |
دواتر ناوی برووسیا گشت ناوچەکانی دەوڵەتی براندنبیرگی داگرت پاش ئەوەی لە ١٧٠١دا خانەدانانی ھۆھنتسولرن ناوزەدی شای برووسیایان پێ درا. لەم ماوەیەدا ناوی بروسیا گۆرانکاری بنچینەیی بە خۆوە بینی پاش دانانی (میر فریدریکی سێھەم) بە پاشای شانشینی بروسیاو ناساندنی وەک فریدریکی یەکەم، . ھەرزوو بروسیا بووە دەوڵەتێکی زلھێز لە ئەورووپا و رۆڵی رابەرایەتی کردنی وڵاتە ئەڵمانەکانی لە دەست نەمسا (ئوتریخ) ی قەیسەرنشین دەرھێنا، لە ١٨٧١ ئیمپراتۆریەتی ئەڵمان راگەیەنرا کە برووسیا بوو بە (براگەورە) و بریاردەر تیایدا.
پاش روخانی پادشایەتی لە شۆرشی تشرینی دووەم ١٩١٨ برووسیا کرا بە کۆماری بەڵام زۆری نەخایاند و لە ساڵی ١٩٣٢ لە ژێر زەبری (گورزی بروسیا) لەلایەن حکومەتە ئیمپراتۆریەتەکەوە ھەڵوەشێنراوە. دەوڵەتی برووسیا لە جەنگی جیھانی دووەم کۆتایی پێ ھێنرا کاتێک ئەنجومەنی ھێزەکانی داگیرکەری ھاوپەیمان ساڵی ١٩٤٧ بریاری ھەڵوەشاندنەوەی دا، ساڵی ١٩٤٩ لە سەر زۆرینەی خاکی پرووسیا کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا پێکھێنراو پاشماوەی خاکەکەی (کە لە ١٨٧١دا لە ناو جغزی برووسیا دابوون) پارچە پارچەکراو بەر دراوسێکانی ئەڵمانیا کەوتن لە فەڕەنساوە تا ڕووسیا.[3]