پارتی کرێکارانی کوردستان
From Wikipedia, the free encyclopedia
پارتی کرێکارانی کوردستان یان بەکورتی پەکەکە (بە کرمانجی: Partiya Karkerên Kurdistan)، پارتێکی کوردیی باکووری کوردستانە لە ٢٧ی سەرماوەزی ٢٦٧٨ی کوردی (١٩٧٨) وەک پارتێکی مارکسیست-لێنینیست دامەزرا. بە بەشداربوونی ٢٣ ئەندام کۆنگرەی دامەزراندنی پەکەکە پێکھێنرا. ناوی پەکەکە لەلایەن فەرھاد کورتایەوە پێشنیار کرا. لە سەرەتاوە بە کاری سیاسی دەستیپێکرد، بەڵام بەدوای کۆدەتای ١٩٨٠ی تورکیا بارودۆخی تورکیا و کوردستان گوڕا و لە ساڵی ١٩٨٤ بە ناچاری بوو بە ڕێکخراوێکی چەکداری، و لەبەر ئەو ھەموو ئێش و ئازار و چەوساندنەوەیەی دەوڵەتی تورکیا لە ماوەی ٩٠ ساڵی ڕابردوودا دەرحەق بە گەلی کوردستانی لە باکووری کوردستان ئەنجامداوە دەستیکرد بە خەباتی چەکدارانە. ڕوانگەی پەکەکە لەسەر بنەما شۆڕشگێڕییەکانی مارکسیزم-لێنینیزم و نەتەوەخوازیی دژەسەرمایەداریی کوردی دامەزرێنرا. لە سەرەتاوە ئامانجی پەکەکە دروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردیی سۆشیالیستی بوو لە کوردستان، واتە ئەو ناوچەیەی کەوتووەتە باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا، باکووری ڕۆژھەڵاتی عێراق، باکووری ڕۆژھەڵاتی سوریا و باکووری ڕۆژاوای ئێران، کە تێیدا کوردەکان ڕێژەی سەرەکی دانیشتووان پێک دەھێنن؛ بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە بەھۆی گۆڕانی بارودۆخی جیھان و لەژێر کاریگەریی گۆڕینی بیروڕایی عەبدوڵڵا ئۆجەڵان ئەو ئامانجەش نوێ کرا و ئێستاکە بە تیۆریی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی، داوای پێکھێنانی سیستەمێکی کۆنفیدراڵ لەسەر بنەمای دیموکراسیی ڕاستەوخۆ و مافی کلتوری و سیاسی بۆ کوردەکانی ناو دەوڵەتی تورکیا دەکەن. پەکەکە لە نێوان کوردەکانی تورکیا و سووریا پشتیوانییەکی بەربڵاوی ھەیە و ھەروەھا لەلایەن بەشێک لە کوردەکانی باشوور و ڕۆژھەڵاتیش تا ڕادەیەک لایەنگریی لێ دەکرێت.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) | |
---|---|
ناوی کرمانجی | Partiya Karkerên Kurdistan (PKK) |
ناوی زازاکی | (PKK) Partiya Karkeranê Kurdistanî |
ناوی تورکی | Kürdistan İşçi Partisi |
ناوی ئینگلیزی | Kurdistan Workers' Party |
سەرکردە | موراد قەرەیلان، جەمیل بایک، بەسێ ھۆزات و ھەروەھا عەبدولڵا ئۆجەلان کە ھەتا ئێستاش لە ژوورەکەی خۆی لە زیندانەوە ڕێنمایی پارتەکە دەکات. |
وتەبێژ | ئەحمەد دەنیز[1] |
دامەزرێنەر | عەبدولڵا ئۆجەلان و ٢٢ کەسی دیکە |
دروشم | بەرخوەدان ژیانە ژن، ژیان، ئازادی ئەم بەرنادن ڤێ دیلانێ |
دامەزراندن | ٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٧٨ |
شوێنگەی سەرەکی | ھەرێمەکانی پاراستنی میدیا (چیای قەندیل)، ھەرێمی کوردستان[2] |
ڕۆژنامە | سەرخوەبوون |
ھێزی بەرگری | ھێزەکانی پاراستنی گەل (ھەپەگە) یەکەکانی ژنانی ئازاد (یژاستار) |
ئایدۆلۆژیا | دیموکراسیی ڕاستەوخۆ مافی چارەنووسکوردایەتی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک سۆسیالیزمی لیبرتەریەن سۆسیالیزمی دیموکراتیک دژە زایۆنیزم[3] دژە سەرمایەداری[4] کۆمۆنالیزم ژنۆلۆژی فێمینیزمی سۆسیالیستی ژینگەناسیی کۆمەڵایەتی کۆمۆنیزم پێشتر: مارکسیزم-لێنینیزم ماویزم |
شوێنی سیاسی | چەپی ڕادیکال |
ئینتیمای نیشتمانی | کۆما جڤاکێن کوردستان بزووتنەوەی شۆڕشی ھاوبەشی گەلان |
سروود | چەرخی شۆڕش |
ڕەنگەکان | سوور زەرد کەسک |
ماڵپەر | |
www | |
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) | |
---|---|
بەشدار لە ناکۆکیی تورکیا و کورد (١٩٧٨ - ئێستا) شەڕی ناوخۆیی سووریا شەڕی براکوژی شەڕی کەرکووک (٢٠١٧) | |
ساڵانی چالاکیی | ١٩٧٨-تاکوو ئێستا |
شوێنگەسەرەکییەکان | ھەرێمەکانی پاراستنی میدیا (چیای قەندیل)، ھەرێمی کوردستان |
ھێز | ٥٠٫٠٠٠[5] |
ھاوپەیمانان | پەیەدە یەپەگە یەپەژە پژاک یەبەشە یەکەکانی ژنانی ئێزدخان Dawronoye IFB BÖG حیزبی کۆمۆنیستی مارکسیست و لێنینیست حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان کۆمەڵە ڕووسیا[6] ئێران (ھەندێک جار)[7][8] سووریا[9] یۆنان[10][11] قوبرس[12] ئەرمەنستان[13] میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان[14][15] |
دوژمنان | تورکیا Turkey's Village Guards حیزبوڵڵای تورکیا گورگە بۆرەکان[16] داعش ھەیییەی تەحریری لە شام پارتی دیموکراتی کوردستان[17][18] عێراق ئێران (ھەندێک جار)[19] ویلایەتە یەکگرتووەکان[20] ئیسرائیل[21][22][23][24][25][26] |
جەنگەکان/شەڕەکان | ناکۆکیی تورکیا و کورد (١٩٧٨ - ئێستا) |
لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەلایەن چەند دەوڵەت و ڕێکخراوێکەوە بە تیرۆریست ناسێنرا، لەوانە ئەمریکا و ناتۆ و یەکێتیی ئەورووپا بەڵام دوایی ھاتنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا یەکێتیی ئەورووپا ناوی پەکەکەی گۆڕی لە لایەنێکی تیرۆریست بۆ چالاکوانان بەڵام ئەمریکا و ناتۆ ھەڵوێستی خۆیان نەگۆڕیوە. لە ساڵی ٢٠٠٧دا بە یەکێک لە ١٢ ڕێکخراوییە تیرۆریستییە چالاکەکان ناسێنرا بەپێی بەشی دژە تیرۆر و چالاکییەکانی سەر بە فەرمانگەی گشتی ئاسایش (پۆلیسی تورکیا). ھەروەھا دەزگای ھەواڵگری ئاسایشی گشتیی ژاپۆن کە لە ژێری گۆشاری تورکیا، پەکەکەی لە لیستەکانی ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی خۆیدا دانابوو، لە نووکردنەوەی تازەی ئەو لیستانە لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لە ھەر دوو لیستە دەری ھێناوەتەوە.[27]
سەرچاوە تورکییەکان و ھەروەھا ھاوپەیمانانی کوردی حکوومەتی تورکیا دژ بە پەکەکە ھەموو پرۆپەگەندەیەک دەکەن. تورکیا پەکەکەی بە ڕێکخراوێکی جوداییخوازی نەتەوەیی ناو دەبات کە بۆ گەیشتن بە مەرامە سیاسییەکانی تیرۆریزمی دژی خەڵکی شارستانی و ئامانجە سەربازییەکان بەکاردەھێنێت. تەنیا لە دەھەی ١٩٩٠، ھێزە چەکدارەکانی تورکیا نزیکەی ٨٠٠٠ دێی کوردستانیان خاپوور کرد و بەمەش نزیکەی ٣–٤ ملیۆن کورد ئاوارەبوون. لە ١٩٨٤ەوە کە پەکەکە خەباتی چەکداری دەست پێکردووە، زیاد لە ٣٧٠٠٠ کەس لە شەڕی شۆڕشگێرانە بە دەستی ھێزەکانی تورکیا کوژراون.