وەرمەز
From Wikipedia, the free encyclopedia
وەرمەز، ورمز، ھورموز یان ئەھورامەزدا (بە ئەوێستایی: 𐬨𐬀𐬰𐬛𐬁 𐬀𐬵𐬎𐬭𐬀)[1] خوای ئایینی زەردەشتییە. ئەھورا بە واتای سەرۆک و مەزدا بە واتای داناییە. لەدیدی زەردەشتییەکان ئەھورامەزدا خوایە و ئەوەی ھەردەم دژی دەوەستێت، ئەھریمەنە. واتە شەیتان کە ئیشی خراپە و شەڕە، ئەھورامەزدا خوای ڕووناکییە و دووژمنی تاریکییە. ھێنەری بەخت و خۆشی و شادییە و ھەموو ڕەوشتە باشەکانە، بە پێچەوانەی ئەھریمەن کە شەیتانە مایەی تاریکی و دەرد و ناخۆشییە. ئایینی زەردەشتی ئایینێکە داوای کاری چاکە و ڕەوشتی باش و یارمەتی نێوان بونەوەری مرۆڤ دەکات. ئاگر و ڕۆژ ھێمای ئەھورامەزدان، بۆیە لای ئەوان ئاگر زۆر پیرۆزە و ھەمیشە زەردەشتییەکان لەوە ئاگادار دەکرێنەوە کە ئاگر لە پەرستگاکان نەکوژێتەوە. ھەر ئەمەشە کە وای لە ئایینەکانی تر کردوە کە وا بزانن زەردەشتییەکان ئاگر پەرستن.