وێژەی مناڵان
From Wikipedia, the free encyclopedia
وێژەی مناڵان پێکدێت لە چیرۆک، کتێب، گۆڤار، و شیعر کە بۆ مناڵان دروستکراوە. وێژەی مناڵانی مۆدێرن بە دوو ڕێگا جیادەکرێنەوە: چەشن یان تەمەنی خوێنەرەکە.
وێژەی مناڵان دەتوانرێت بە چیرۆک بکرێت وەک چیرۆکی پەرییەکان کە لە سەدەی ھەژدەھەمدا تاکە کتێبی وێژەی مناڵان بوون، یان گۆرانی، کە یەکێکە لە بەشە گەورەکەی دابونەریتی گێڕانەوە، کە پێگەیشتووەکان بۆ مناڵانیان دەگێڕایەوە پێش ھەبوونی بڵاوکردنەوەی کیێب. گەشەسەندنی سەرەتای وێژەی مناڵان، پێش ھەبوونی چاپکردن، قورسە بە تەواوی ھەمووی بزاندرێت. تەنانەت دوای داھێنانی چاپیش، زۆربەی چیرۆکەکانی «مناڵان» لە ڕاستیدا چیرۆکی پێگەیشتووان بوون و دەستاکی دەکران بۆ مناڵان. لە سەدەی پازدەھەمەوە زۆربەی ئەدەبیات بۆ مناڵان دەنووسران، بە زۆری لەگەڵ پەیامی ئەخلاقی و ئاینی. وێژەی مناڵان لە سەرچاوەی ئاینییەوە دروستبووە، وەک دابونەریتە پورتیەکان، یان لەلایەن دیدگای فەلسەفیتر و زانستیتر بە کاریگەرییەکانی چارڵز داروین و جۆن لۆک.[2] کۆتایی سەدەی نۆزدەھەم و سەرەتاکانی سەدەی بیستەم ناسراون بە «چاخی ئاڵتوونیی وێژەی مناڵان» چونکە چەندان کتێبی کلاسیکیی مناڵان لەو کاتەدا بڵاوکرانەوە.