ویکیپیدیا:فێرکاریی وێنە
From Wikipedia, the free encyclopedia
لەم فێرکارییەدا چۆنیەتی دانانی وێنە لە وتارەکانی ویکیپیدیا باس دەکرێت. هەروا لەسەر جێگە، دەقی جێگر، سەردێڕ، قەبارە و بەستەرکانی وێنەکان دەدوێین. چەن ئامۆژگاری بۆ بەکارهێنانی پانۆڕاما و پیشانگەی وێنەکان، کەبەسوود دەبێت.
ئەگەر بۆ بارکردنی وێنە پێویستت بە یارمەتییە، یا بۆ هەڵبژاردنی وێنەی گونجاو بۆ وتارێک، چاوبکە لە ڕێبازی بەکارهێنانی وێنە و دەستکاری شێواز. وێنەکان لەسەر زۆربەی ماڵپەڕەکان، خاوەن مافی بڵاوکردنەوەن و نابێت باربکرێنە سەر ویکیپیدیا؛ بڕوانە ڕێبازەکانی مافی بڵاوکردنەوە. تکایە کاتێ وێنەیەک باردەکەی بە باشترین چۆنیەتی (Highest Resolution) بێت، بەڵام قەبارەکەی کەمتر بێت لە ١٠٠ مێگابایت.
پێش زیادکردنی وێنەیەکی لەپێشدا بارکراو، بۆ سەر وتارێکی ویکیپیدیا، بە وردی سەرنجی پەڕەی ناساندنی وێنەکە بدە.