ویکیپیدیای پورتوگالی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ویکیپیدیای پورتوگالی (بە پورتوگالی: Wikipédia em português) یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی پورتوگالی دەنووسرێت، ویکیپیدیای پورتوگالی وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن.
زانیاریی خێرا چەشنی وێبگە, بەردەستە بە ...
چەشنی وێبگە | ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد |
---|---|
بەردەستە بە | پورتوگالی |
بارەگا | مەیامی، فلۆریدا |
خاوەن | دامەزراوەی ویکیمیدیا |
وێبگە | pt.wikipedia.org |
بازرگانی | نەخێر |
تۆمارکردن | بژاردەیی |
خستنەکار | ١١ی ئایاری ٢٠٠١؛ ٢٣ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠١-٠٥-11) |
دایخە
ویکیپیدیای پورتوگالی لە ڕێکەوتی ١١ی ئایاری ٢٠٠١ دامەزرا[1] و لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١١، بە زیاتر لە ٦٨٤،٠٠٠ وتار بوو بە دەھەمین ویکیپیدیا. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢، ئەم ویکیپیدیایە بە زیاتر لە ٧٠٩،٠٠٠ وتار لە ڕیزی دەھەمی ویکیپیدیاکان جێی گرت.
ویکیپیدیای پورتوگالی ھەتا ئێستا ٣٬٠٧٧٬١٣٩ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٥١ بەڕێوەبەر و ١٬١٢٥٬٥٢٨ وتاری ھەن.