نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩
From Wikipedia, the free encyclopedia
نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢٠١٩ یان کۆڤید-١٩ نەخۆشییەکی تەشەنایییە کە دەبێتە ھۆی ھەوکردنی کۆئەندامی ھەناسە و سیەسۆ و لە ھەندێک کەسدا مەرگ. ھەرچەند کە زۆربەی تووشبووان بەم نەخۆشییە باش دەبنەوە بەڵام بەپێی تەمەن و ڕەگەز لە نێوان یەک بۆ پێنج لە سەدی تووشبووان گیانی خۆیان لەدەست دەدەن. نیشانە دیارەکانی بریتین لە: تا، کۆخە و ھەناسەبڕکە. چەند نیشانەی کەمتر دیاری بریتین لە: ئێشی ماسوولکەکان، بڵق و ئێشی قوڕگ.[1]
کۆڤید-١٩ | |
---|---|
بە ئینگلیزی: coronavirus disease | |
کەسێکی دیار | Zhang Jixian، Zhong Nanshan |
ڕووداوە بەرچاوەکان | گشتگیربوونی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩–٢٠ |
ھۆکار | ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ پەیوەندیدار بە ھەناسەی سەخت و تیژ |
کاتی دۆزینەوە | ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ |
Location of discovery | ووھان |
Health specialty | نەخۆشییە چڵکییەکان، پزیشکیی سی، ڤایرۆسناسی، epidemiology، emergency medicine |
پشکنینى پزیشکى | reverse transcription polymerase chain reaction، ELISEA، سی تی سکەن، polymerase chain reaction، COVID-19 rapid antigen test |
ھاشتاگ | COVID19 |
Has natural reservoir | mink |
ناوبراو بەژدارە بە ڕۆڵی | acute respiratory distress syndrome |
دەرکەوتنی | disease X |
Handled, mitigated, or managed by | treatment of COVID-19 |
ناسنامەی زاراوەی NCI | C171133 |
نیشانە دیار و باوەکان بریتیین لە: لەرزوتا، کۆکە، ماندوویی، کەمیی ھەناسە و لەدەستدانی ھەستی بۆن و تام. ھەرچەندە زۆربەی ژمارەی تووشبووان نیشانەکانیان کەم و سووکن بەڵام ھەندێکیان دووچاری «تێکچوونی (ناجێگیری) کۆئەندامی ھەناسە» دەبن بەھۆی ھێرشی دەردراوی سایتۆکین، لەکارکەوتنی چەند ئەندامێک و تۆپەڵ بوون (مەیین)ی خوێن. لە دوای کاتی تووشبوونەوە ٥ ڕۆژ دەخایەنێت بۆ دەرکەوتنی نیشانەکان و دەشکرێت ٢ ڕۆژ بۆ ١٤ ڕۆژ بخایەنێت ھەتا نیشانەکان بە تەواوی دەردەکەون.[2][3]
ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکی سەرەکی لەناو خەڵک دا بڵاودەبێتەوە بەھۆی ڕادەی نزیکی کەسەکان لە یەکترەوە لەڕێی دلۆپە بچووکە بەرھەمھاتووەکانی کاتی کۆکە، پژمین و ئاخافتن. ئەم دلۆپانە دەکەنە سەر ڕووی شتەکان یان سەر زەوی وەک لەوەی بتوانن مەودایەکی درێژ لە ھەودا ببڕن. ھەروەھا دەکرێت خەڵکی تووشووی ڤایرۆسەکە ببن لەڕێی دەستلێدان لە ڕوویەکی پیسبوو بە ڤایرۆسەکە و دواتر دەست بردن بۆ دەموچاویان ھەرچەندە ئەمە ڕێگەیەکی کەمتر باوە بۆ تووشبوون. دوای دەرکەوتنی نیشانەکان سێ ڕۆژی یەکەم بە گوازراوەترین ماوە دادەنرێت و تەنانەت پێش دەرکەوتنی نیشانەکانیش دەکرێت ڤایرۆسەکە لە کەسەێکەوە بۆ کەسێکی دیکە بگوازرێتەوە. ڕێگەی ستاندارد بۆ پشکنینی ڤایرۆسەکە لەڕێی وەرگرتنی نموونەیەکە لە لینجی دەرچەی لووت لەسەر چیلکەیەک. ھەروەھا دەکرێت وێنەی (پشکنینی تیشکی بە کۆمپیوتەر ڕێکخراو - CT scan)ی سنگ یارمەتیدەر بێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە لەو کەسانەی گوومانێکی زۆری تووشبوونیان لێ دەکرێت بەپێی ئەو نیشانە و مەترسییانەی لەسەریان دەرکەوتووە بەڵام ڕێنمایییەکان پێشنیاری بەکارھێنانی شێوازی (CT scan) ناکەن بۆ پشکنینی دەسنیشانکردنی ڕۆژانە و ھەمیشەیی.[4]
ڕێکارە پێشنیارکراوەکان بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە بریتییە لە: زوو زوو دەست شتن، پاراستینی دووری نێوان کەسەکان (بەتایبەتی لەوانەی خاوەنی نیشانەکانن)، ڤارێز (کەرەنتینە) کردن (بەتایبەتی ئەو کەسانەی خاوەنی نیشانەکانن)، داپۆشینی دەم و لووت لە کاتی کۆکەدا و دوورخستنەوەی دەستەکان لە دەموچاو. بەکارھێنانی پارچە قوماشێک بۆ داپۆشینی دەموچاو لە شوێنە گشتییەکان دا پێشنیارکراوە لەلایەن بەرپرسانی تەندروستییەوە بەمەبەستی کەمکردنەوەی مەترسی و ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆسەکە. ھەروەھا بەرپرسانی تەندروستی ڕایان گەیاند کە باشتر وایە دەمامکی دەمەوچاوی جۆری پزیشکی (وەک دەمامکی N95) تەنھا لەلایەن کارمەندانی تەندروستی، وەڵامدەرەوانی فریاگوزاری و ئەوانەوە بەکاربێت کە ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ کەسانی تووشبوودا دەکەن.[5][6][7]
بەپێی (ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی – WHO) ھیچ کوتانێک یان چارەسەرێکی دیاریکراوی دژە ڤایرۆس بۆ کۆڤید-١٩ بوونی نییە. جۆری چارەسەرەکان و خزمەتکردنی نەخۆشەکان ئەمانە لەخۆدەگرێت: چارەسەرکردن و باشترکردنی نیشانەکان، خزمەتکردنی پاڵپشتیکەرانە، جیاکردنەوە و بەکارھێنانی ئەو دەرمانانەی ھێشتا لەژێر تاقیکردنەوەدان. لە ڕێکەوتی ٣٠ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ دا (ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی - WHO) بڵاوبوونەوەی کۆڤید-١٩ بە (بارێکی لەناکاوی تەندروستی گشتی جێ نیگەرانی نێودەوڵەتی - PHEIC) ڕاگەیاند و لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ دا بە پەتایەکی جیھانی پێناسەی کرد. گواستنەوەی نەخۆشییەکە ڕوویدابوو لە ناوخۆی کۆمەڵگەدا لە زۆربەی وڵاتانی سەر بە ھەر شەش ناوچە ھەرێمییەکانی ڕێکخراوی WHO.[8]