نێچیرگری
کارلێکێکی ژینناسانە / From Wikipedia, the free encyclopedia
نێچیرگری کارلێکێکی ژینناسانەیە کە تێیدا زیندەوەرێک، نێچیرگرەکە، زیندەوەرێکی تر، نێچیرەکەی، دەکوژێت و دەی خوات.[1][2] یەکێکە لە خێزانێک لە ئاکارە خۆراکییەکان کە مشەخۆری، وردەنێچیرگری (کە زۆربەی جاران خانەخوێیەکەی ناکوژێت) و نیمچەمشەخۆری (کە ھەمیشە دەی کوژێت) لەخۆ دەگرێت.