نۆسترادامۆس
ئەستێرەناسی فەرەنسی (١٥٠٣-١٥٦٦) / From Wikipedia, the free encyclopedia
نۆسترادامۆس (Michel de Nostredame)، لە ١٤ ی کانوونی یەکەمی ١٥٠٣ ی زاینیی لەدایکبووە، نۆسترادامۆس، ناوی لاتینی پزیشک و ئەستێرەناسی فەرەنسییە. ھەستاوە بە دانانی پەڕتووکێک بەناوی پێشنبینییەکان/ Les Propheties، کە گرنگترین رووداوەکان لەخۆ دەگرێت کە روودەدەن لەسەردەمی ئەوە بۆ کۆتایی جیھان، کە ئەو پێی وابوو کۆتایی جیھان ساڵی ٣٧٩٧ی زاینییە، نۆسترادامۆس، رووداوەکانی بەشێوەی چوارینە دەنووسیەوە کە تێگەیشتنیان زۆر گرانبوو/گرانە، بۆیە زۆرێک لە زانانیان و کەسانی خولیای پێشبنییەکان، ھەستاون بە لێکدانەوەی پێشبینییەکان، بە پەیوەندیگرتن لەگەڵ ئەو کەسە دیاریکراوانەی کە نۆسترادامۆس لە پەڕتووکەکەیدا ناوی ھێناون.
میشێل دێ نۆسترادامۆس | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٥٠٣ |
مەرگ | ١٥٦٦ |
پیشە | دەرمانساز، نووسەر، وەرگێڕ، راوێژکارى گەردوونى |
ناوبانگی لەوکاتەوە پەیدا بوو کە پەڕتووکی "پێشبینییەکان کە بەپێشبینییەکانی نۆسترادامۆس ناسراون Les Propheties " نووسی، کە وای کرد بەگشتی خەڵک ھەمووی روویتێبکات. شاژنی فەرەنسا کاترین دی مێتچی/ Catherine de Medci داوای لێکرد کە نەخشەکراوێکی داڕێژراوی بۆ بکێشێت، تا شوێنی مێردەکەی و مناڵەکانی لەھەرکاتێکدا بێت و لەھەرشوێنێک بێت، بزانێت.
پێشبینییەکانی نۆسترادامۆس زۆرن، تیایاندایە ھاتوونەتەدی و ھەشیانە نەھاتوونەتە دی بەھۆی ئەوەی نۆسترادامۆس بۆخۆی ھەڵەی تیادا کردوون وەکو ئەو پێشبینییەی کە لەڕۆژی مردنیدا روودەدات کە گوایە ئەو دووکەسەی دەینێژن یەکێکیان لەھەمان رۆژدا دەمرێت و ئەوی دیکە شێت دەبێت. ھەروەھا لە پێشبینییەکانی تری، پێشبینی مردنی شاژن دینا و مردنی دایک تیریسا، ھەروەھا پێشبینی رووداوی ١١ی ئەیلول و جەنگەکانی ناوچەی کەنداوی فارس کە ناودەبرێت بە عێراق.