نامچی بازاڕ
From Wikipedia, the free encyclopedia
نامچی بازاڕ یاخود بازاری نامچی (ھەروەھا بازاری نێمچی) (نیپالی: नाम्चे बजारlisten) شارۆچکەیەکە (بە فەرمی کۆمیتەی گەشەپێدانی گوندی نامچی) لە شارۆچکەی خومبوو پاسانگلھۆمو لە پارێزگای سۆلوخومبووی پارێزگای ژمارە یەکی باکووری ڕۆژھەڵاتی نیپالە. دەکەوێتە ناو ناوچەی خومبووەوە بە بەرزی ٦٦٢٣ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا ھەڵکەوتووە،[1] زۆربەی شێرپایەکان کە لە بازرگانی گەشتیاریدان خەڵکی ناوچەی نامچین، نامێچ ناوەند و ناوەندی سەرەکی بازرگانییە بۆ ھەرێمی خومبوو، بەم ھۆیەوە چەندین دەزگای بەرپرسیاری نیپالی لە شاروچکەکە ھەن وەک پشکنینی پۆلیس و پۆست و بانک و سالۆنێکی جوانی.[2]
زانیاریی خێرا نامچی بازاڕ, وڵات ...
نامچی بازاڕ | |
---|---|
وڵات | نیپال |
دابەشکاریی کارگێڕی | Khumbu Pasanglhamu |
ناوچەی کاتی | UTC+05:45 |
کەوتووەتە ناوچەی پارێزراوی | Sagarmatha National Park |
ناوچەی جوگرافی | خومبوو |
پۆتانی شوێن | ٢٧°٤٨′١٦″N ٨٦°٤٢′٣٦″E |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ٣٬٤٤٠ مەتر |
کۆدی پۆستە | 56002 |
Offers view on | چیای ئێڤەرست، Kongde Ri |
کۆدی تەلەفۆن | 038 |
دایخە
لە کاتی سەرژمێریی ٢٠٠١ی نیپالدا، ژمارەی دانیشتووانی ١٦٤٧ کەس بووە کە لە ٣٩٧ خێزان دەژین.[3]