مەمالیکی عێراق
From Wikipedia, the free encyclopedia
مەمالیکی عێراق زنجیرەیەکی حاکمانن کە لە ناوەڕاستی سەدەی ھەژدەھەمەوە تا چارەکی یەکەمی سەدەی نۆزدەھەم فەرمانڕەوایی عێراقیان کردووە و بنەچەیان دەگەڕێتەوە بۆ چەند ناوچەیەکی ئاسیای ناوەڕاست (جۆرجیا، وڵاتانی چەرکەس، داغستان و وڵاتانی دیکەی، چیای قەفقاز).[1][2] لەوێدا حوکمڕانییان لەسەر عێراق نزیکەی ٨٢ ساڵ بەردەوام بوو لە دەوڵەتی سولەیمان پاشای گەورە، لە ساڵی ١٧٤٩ی زایینی نازناوی ئەبو لەیلایان لێنرا و بە لابردنی داود پاشا لە پۆستی پارێزگاری بەغدا لە ساڵی ١٨٣١ی زایینی کۆتایی ھات.[3][4]