مۆنۆپۆڵی (یاری)
(یاری) / From Wikipedia, the free encyclopedia
داڕێژە:Short کایەی بازرگانیکردن بە موڵکەوە
دیزاینەر (ان) | لیزی ماگی[1][2] |
---|---|
بڵاوکەرەوە |
|
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١٩٣٥؛ ٨٩ ساڵ لەمەوپێش (١٩٣٥) |
یاریزانان | کەمترینی ٢، زۆرترینیش بەپێی ژمارەی پولەکان کە لە کارتۆنەکەدایە (لە وەشانە ھاوچەرخەکاندا ٨ پولە) |
تێکڕای تەمەن | ٨+ |
کاتی ئامادەکردن | ٢–٥ خولەک |
کاتی یاریکردن | ٣٠-١٨٠ خولەک |
چانسی ھەڕەمەکی | بەرز (ھەڵدانی زار، کارت ڕاکێشان) |
توانای داواکراو |
|
مۆنۆپۆڵی (وەرگێڕانی دەقاودەق: 'قۆرخکاری') کایەیەکی تەختەییی فرە یاریزانە لەسەر تەوەرەی ئابووری. لە یارییەکەدا یاریزانەکان دوو زار ھەڵدەدەن بۆ ئەوەی بە دەوری تەختەی یارییەکەدا بجووڵێن، و کڕین و بازرگانیکردن بە موڵکەکان و پەرەپێدانیان بە خانوو و ھۆتێل. یاریزانان کرێ لە ڕکابەرەکانیان وەردەگرن و ئامانجیان ئەوەیە کە مایەبۆشیان بکەن. ھەروەھا دەتوانرێت پارە لە ڕێگەی کارتی ھەل و بەختەوە و چوارگۆشەی باجەوە بەدەستبھێنرێت یان لەدەست بدرێت. ھەر جارێک یاریزانان بەسەر "بڕۆ"دا تێپەڕ دەبن بڕە پارەیەک وەردەگرن و دەشتوانن بکەونە زیندانەوە، لەوێ ناتوانن بجووڵێن تاوەکوو یەکێک لە سێ مەرجەکانی ئازادبوون جێبەجێ نەکەن. یاساکانی ماڵەوە، سەدان وەشانی جیاواز، زۆرێک لە لابەرھەم، و میدیای پەیوەندیدار ھەن. مۆنۆپۆڵی بووەتە بەشێک لە کوولتوری باوی جیھانی، لە زیاتر لە ١٠٣ وڵات مۆڵەتی ناوخۆیی وەرگرتووە و بە زیاتر لە ٣٧ زمان چاپ کراوە. ھەتا ڕێکەوتی ٢٠١٥[نوێکردنەوە] </link></link>، مەزەندە کرابوو کە یارییەکە ٢٧٥ ملیۆن دانەی لە سەرانسەری جیھاندا لێ فرۆشرابێت.[4] یارییە ڕەسەنەکە لەسەر شوێنەکانی ئەتلانتیک سیتی، نیوجێرزی، ئەمریکاوە وەرگیراوە.
مۆنۆپۆڵی لە دە ڵاندلۆرد گەیمەوە وەرگیراوە، کە لەلایەن لیزی ماگی لە ئەمریکا لە ساڵی ١٩٠٣ دروست کرا وەک ڕێگەیەک بۆ نیشاندانی ئەوەی کە سیستەمی ئابوورییەک کە پاداشتی تاکەکان بداتەوە باشترە لەوەی کە چەند قۆرخکارێک ھەموو سامانەکانیان لەژێر دەستدا بێت[1] و بۆ بەرەوپێشبردنی بیردۆزە ئابوورییەکانی ھێنری جۆرج —بە تایبەتی بیرۆکەکانی سەبارەت بە باجدان.[5] دە ڵاندلۆرد گەیم لە سەرەتادا دوو کۆمەڵە یاسای ھەبوو، یەکێکیان باجی ھەبوو و ئەوەی تریان کە یاساکانی ئێستای بە شێوەیەکی سەرەکی لێوە وەرگیراوە. کاتێک برایانی پاڕکەر بۆ یەکەمجار مۆنۆپۆڵییان بڵاوکردەوە لە ساڵی ١٩٣٥دا، یارییەکە یاسای باجدانی سەرمایەداریی کەمتری لەخۆ نەگرتبوو، کە لە ئەنجامدا یارییەکەی قورستر کرد. لە کۆتاییدا برایانی پاڕکەر لە ساڵی ١٩٩١دا لەگەڵ کۆمپانیای ھازبرۆدا یەکیان گرت. یارییەکە لە چەمکی ئابووریی قۆرخکاریییەوە ناونراوە—کە زاڵبوونە بەسەر بازاڕێکدا لەلایەن یەک لایەنەوە.