مرواری
From Wikipedia, the free encyclopedia
مرواری تەنێکی ڕەق و بەدرەوشەیە کە لە شانە نەرمەکانی لەشنەرمە توێکڵدارە زیندووەکان یان گیانلەبەرانی تردا بەرھەم دێت.[1] بە بەردی بەنرخ دادەنرێت و لە جوانکاریدا بە کار دێت. مرواری لە کاربۆناتی کالسیۆم (زۆرتر ئاراگۆنیت یان تێکەڵەیەک لە ئاراگۆنیت و کالسیت)[2] پێک ھاتووە. مرواریی نموونەیی بەتەواوی خڕ و لووسە، بەڵام چەندین شێوەی تریشی ھەیە. بەبایەخترین مروارییەکان خۆبەخۆ لە سروشتدا دەئافرێن، بەڵام لەڕادەبەدەر دەگمەنن. ئەم مروارییە کێوییانە بە مروارییە سروشتییەکان ناو دەبرێن.