مردنی ئەدۆڵف ھیتلەر
خۆکوشتنی دیکتاتۆری نازی ئەدۆڵف ھیتلەر (١٩٤٥) / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەدۆڵف ھیتلەر (١٨٨٩–١٩٤٥ز) پێشەوای پارتی نەتەوەیی سۆسیالیستی ئەڵمانیا ناسراو بە (ئەڵمانیای نازی) و ڕابەری ئەڵمانیا لە سەردەمی دەسەڵاتداری پارتی نازی لە ساڵانی ١٩٣٣ ھەتا ١٩٤٥ بووە.[1] دوای دۆڕانی ھێزەکانی ئەڵمانیا لە شەری ئەردەنی و ھاتنی ھێزەکانی ئەرتەشی سووری سۆڤیەت بۆ شاری بەرلین لە ٣٠ نیسانی ١٩٤٥ ھیتلەر کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا لەگەڵ ھاوسەرەکەی ئێڤا براون دواتر لاشەکانیان لەلایەن جۆزێف گۆبڵیز یەکێک لە ئەفەسەرکانی سوپای نازی سوتێنران.[2]ئەمەش دوای ئەوەی لە ٢٢ی نیسان لە وتارێکدا ڕای گەیاندبوو کە ئەو تا کۆتایی لە بەرلین دەمێنێتەوە. لەسەر وەسیەتی خۆی ئەو کارە ئەنجام درا. پاش ئەوەی ھێزەکانی سۆڤیەت گەیشتنە حەشارگاکەی جەستە سوتاوییەکانیان لەگەڵ خۆیان بردەوە بۆ ڕووسیا. مردنی ھیتلەر تا ماوەیەکی زۆر جێگای گومان و مشت و مڕبوو، ساڵی ٢٠١٨ لە ئەنجامی وەرگرتنی نموونەی دی ئێن ئەی لەلایەن تیمێکی لێکۆلینەوەی بەریتانی لە جەستە سووتاوەکان، ئەو گومانانەی باسیان لە ڕاکردن و زیندوویەتی ھیتلەر دەکرد تا ڕادەیەکی زۆر ڕەوینەوە.[3]