محەممەدی دووەم
From Wikipedia, the free encyclopedia
سوڵتان محەمەد فاتیح، (بە عوسمانلی: فاتح سلگان محمد خان پانی، بە تورکی نوێ: Fatih Sultan Mehmed Han II) لە ئەورووپا ناسراوە لە سەردەمی ڕاپەڕیندا بە Mahomet II یان بەو شێوەیەی کە ئەوروپی ناوی پێغەمبەری ئیسلام ئەخوێننەوە، حەوتەم سوڵتان دەوڵەتی عوسمانیە، لەگەڵ فاتیحدا بە باوکی فەتحەکان وباوکی چاکەکان ناوبراوە، ولە دوای فەتحی قوستەنتینیە نازناوی قەیسەر خراوەتە سەر نازناوەکانی، نزیکەی ٣٠ ساڵ حوکمی کردووە کە ئەو ماوەیە فراوانکردنی گەورە بوو بۆ خەلافەتی ئیسلامی.
محەمەدی دووەم | |
سوڵتان محەمەدی کوڕی موڕاد | |
حوکم گرتنە دەست | ١٤٥١–١٤٨١ |
---|---|
ناوی سوڵتان | سوڵتان محەمەد فاتیح |
لە دایکبوون | ١٤٢٩ |
شوێنی لە دایکبوون | ئەدەرنە |
مردن | ١٤٨١ |
شوێنی مردن | ئەستەنبوڵ |
نێژران | مزگەوتی فاتیح، ئەستەنبوڵ، تورکیا |
پێش خۆی | موڕادی دووەم |
دوای خۆی | بایەزیدی دووەم |
ھاوسەر | ئامینە گوڵبەھار گوڵشاه خاتوون سیتی موکڕەم خاتوون چیچەک خاتوون |
بنەماڵەی فەرمانڕەوا | عوسمانییەکان |
بنەماڵەی پاشایەتی | عوسمانی |
باوک | موڕادی دووەم |
دایک | ھوما خاتوون |
مناڵەکان | بایەزیدی دووەم، شازادە موستەفا، جێم سوڵتان، گەوهەرخان |
بیروباوەڕ | ئیسلامی سوننە |
ئەم سوڵتانە بە تەواوی دەستی گرت بەسەر ئیمپراتۆری بیزەنتی دوای ئەوەی یانزە سەدە بەردەوام بوو, وزۆربەی مێژوونوسان ئەم ڕووداوە بە کۆتایی سەردەمەکانی ناوەڕاست وسەرەتای سەردەمە تازەکان دادەنێن, ولای تورکەکان ئەو سەردەمە (کرانەوەی سەردەمی پاشاکانە) بە تورکی (çağ açan hükümdar).
سوڵتان محەمەد بەدوای فەتحەکانیدا چوو لە ئاسیا, شانشینی ئەنادۆڵی کرد بە یەک, وڕۆیشت بەرەو ئەوروپا تا گەیشتە بەلەگراد, لە دیارترین ئیشە کارگێڕیەکانی لکاندنی کارگێڕیە کۆنە بیزەتیەکان بوو بە دەوڵەتی عوسمانی فراوانەوە, محەمەد فاتیح خاوەن رۆشنبیریەکی بەرز بووە وزانست و زانایانی خۆشویستووە ولەگەڵ تورکیدا بە چەند زمانێکی تر قسەی کردووە, کە ئەوانیش فەڕەنسی ولاتینی ویۆنانی وسڕبی وفارسی وعەرەبی وعیبری بوون.