مایک تایسۆن
From Wikipedia, the free encyclopedia
مایک تایسۆن (بە ئینگلیزی: Mike tayson) (لەدایکبووی ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٦٦ لە شاری نیویۆرک لە ئەمریکا)، بۆکسێنەرێکی خانەنشینکراوی ئەمریکییە. گەنجترین پاڵەوانی پیشەگەری بۆکسێنی کێشی قورسە و یەکێکە لە کەسایەتیییە وەرزشییە بەناوبانگەکانی جیھان. تایسۆن لە ساڵی ١٩٨٥ ھاتە ناو جیھانی بۆکسێنی پیشەگەرەوە. لە ساڵی ١٩٨٦ بووە پاڵەوانی بەشی کێشیی قورس لە ئەنجومەنی جیھانی بۆکسێن، و ساڵی دواتر، پاڵەوانێتی یەکێتی جیھانی بۆکسێن و فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆکسێنی بەدەستھێنا، و بووە پاڵەوانی بێ جێگەی مشتومڕی جیھان لە نێوان ساڵانیی ١٩٨٧ و ١٩٩٠. لە ساڵی ١٩٨٨ لە شەڕێکی یادگاریدا لە ماوەی ٩١ چرکەدا مایکل سپینکسی لە یارییەکە بردەوە و یەکەم دۆڕانی بوو و خەڵاتێکی ٢٠ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا. تایسۆن بۆ ماوەیەک وا دیار بوو کە نەدۆڕاوە تا لە ساڵی ١٩٩٠ بە بەستەر دۆگلاس دۆڕا.[1] ساڵی ١٩٩٢ بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی سزای ٦ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و دوای ٣ ساڵ ئازاد کرا.[2][3] دوای ئازادبوونی لە زیندان، دەگوترا کەسایەتییەکەی گۆڕاوە. لە ساڵی ١٩٩٦ تایسۆن پاڵەوانێتی ئەنجومەنی جیھانی بۆکسێن و یەکێتی بۆکسێنی جیھانی بەدەست ھێنایەوە، بەڵام لە ھەمان ساڵدا بە ئیڤاندەر ھۆلیفیڵد دۆڕا و یەکێک لە نازناوی پاڵەوانێتییەکەی لەدەستدا. لە ساڵی ١٩٩٧ لە یاری دووبارە لەگەڵ ھۆلیفیڵد مشتومڕێکی نوێی دروست کرد بە گازگرتن و دڕاندنی بەشێک لە گوێی ئیڤاندەر ھۆلیفیڵد و بۆ ماوەیەک ڕاگیرا.
مایک تایسۆن | |
---|---|
Mike Tyson | |
لەدایکبوون | ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٦٦ (تەمەن ٥٧ ساڵ) بڕۆکلین |
پیشە | Boxer، ئەکتەر، ئەکتەری دۆبلێر، خوودژیاننامەنووس، podcaster |
ھاوسەر | Robin Givens |
خەڵاتەکان | |
وێبگە | http://www.miketyson.com/ |
واژوو | |
لە ساڵی ١٩٩٨ لە مۆسیقای ھیپ ھۆپ یان ڕاپ. قۆناغی دووەم کەی ئۆ بەشداری کرد. لە ساڵی ١٩٩٩ جارێکی تر بۆ ماوەیەکی کورت زیندانی کرایەوە. لە ساڵی ٢٠٠٢دا جارێکی تر چانسی وەرگرتنەوەی پاڵەوانێتییەکەی بۆ ڕەخسا. لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی پێش یارییەکە لەگەڵ لێنۆکس لویس ھێرشی کردە سەر بەرامبەرەکەی و لە قۆناغی ھەشتەمدا لە ڕینگدا کرایە دەرەوە. تایسۆن لە ساڵی ٢٠٠٦ وازی لە وەرزشە پیشەگەرەکان ھێنا دوای دوو دۆڕانی لەسەریەک بە دانی ویلیامز و کیڤن مەکبراید، بە تۆمارکردنی ٥٨ شەڕ و ٥٠ بردنەوە (٤٤ بردنەوە) و ٦ دۆڕان و ٢ یەکسانبوون. تایسۆن بە شێوازی دڕندە و ترسناکانەی بۆکسێن ناسراوە ھەروەھا بە ڕەفتارە مشتومڕاوییەکانی ناوەوە و دەرەوەی ڕینگ. بە ٨٨٪ی سەرکەوتنەکانی بە نۆک ئاوت، لە لیستی ١٠٠ باشترین بۆکسێنەری ھەموو سەردەمەکان لەلایەن گۆڤاری ڕینگەوە پلەی ١٦ی بەدەستھێنا.[4][5] ھەروەھا لە لیستی «سەختترین بۆکسێنەرانی کێشی قورس لە جیھاندا» لەلایەن کەناڵی ESPN پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە.[6] سکای سپۆرت بە «پێدەچێت کێویترین جەنگاوەر بێت کە تا ئێستا ھەنگاو بنێتە ناو ئەڵقەیەکی پیشەگەرییەوە».[7] ناوی لە ھۆڵی ناوبانگەکانی نێودەوڵەتی بۆکسێن تۆمارکراوە. لە ماوەی کارکردنیدا تا ساڵی ٢٠٠٦ زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێناوە، کە زۆربەیان بەھۆی خواردنەوەی کحولەوە لەدەستچووە، بەجۆرێک لە ساڵی ٢٠١٦ گۆڤاری فۆربێس سامانەکەی بە نزیکەی یەک ملیۆن دۆلار خەمڵاندووە. لە دەرکەوتنی لە بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان، دەتوانین دەرکەوتنی دوو خولەکی لە زنجیرەی چۆن دایکتانم بینی ببینین کە لە کەناڵی سی بی ئێس پەخشکرا، ھەروەھا دەرکەوتنی لە بەشی یەکەم و دووەمی فیلمی "ھانگۆڤەر " و دەرکەوتنی لە… فیلمی " ئیپ مان ٣" و ڕۆڵی نوێی لە فیلمی " کیک ". بۆکسەر ٢ و فرۆشیاری چینی و جگە لە دەرکەوتنی لە کلیپێکی ئێمینێم بە ناوی مۆنستەر کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە.