مانیفێستی کۆمۆنیست
From Wikipedia, the free encyclopedia
مانیفێستی کۆمۆنیست (بەئینگلیزی:The Communist Manifesto) کتێبێکی بچووکی کارڵ مارکس و فریدریش ئێنگڵسە. لە ساڵی ١٨٤٨ نووسرا، لە بەندی یەکەمی کتێبە باسی چینی پڕۆلیتاریا (کرێکار) و بورژوازی کراوە، و لە بەندی دووەم پەیوەندی کۆمۆنیستەکان و پڕۆلیتارییەکان، لە بەندی سێیەم ئادابی سۆشیالیستی و کۆمۆنیستی و لە بەندی کۆتایی باس لە ھەڵوێستی جیاوازی کۆمۆنیستەکان بەرامبەر پارتی بەرھەڵستیکار (ئۆپۆزسیۆن) دەکات.