مات مانفرێدی
From Wikipedia, the free encyclopedia
مات مانفرێدی (بە ئینگلیزی: Matt Manfredy) سیناریۆنووسێکی ئەمریکییە. مانفرێدی خەڵکی شاری پالۆس ڤێردێسە لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کوڕی نانسی و جۆرج مانفرێدییە.[1] دایکی بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆیییەکانە لە حکوومەتی شاری تۆرانس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا و باوکی پارێزەرێکی تایبەت بووە لە شاری لۆس ئەنجلۆس. دەرچووی زانکۆی براونە و ھەروەھا خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە سیناریۆنووسی لە پەیمانگای فیلمی ئەمریکی لە لۆس ئەنجلۆس.[1] لەکاتێکدا لە کۆلێژ بوو پەیوەندی بە گرووپێکی کۆمیدی ئیمپرۆڤەوە کرد و لەوێ ھاوبەشی نووسینی داھاتووی فیل ھای ناسی؛ کە بە ڕەچەڵەک ئیتاڵییە.[2]
زانیاریی خێرا مات مانفرێدی, لەدایکبوون ...
مات مانفرێدی | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٧١-٠١-٠١) ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧١ (تەمەن ٥٣ ساڵ) ناوچەی لۆس ئانجلەس (کالیفۆرنیا)، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
پیشە | سیناریۆنووس، دەرهێنەری فیلم |
ئەندامی | Writers Guild of America, West |
دایخە