لەشکرکێشی فەڕەنسا بۆ سەر ڕووسیا
یەکێک لە شەڕەکانی ناپلیۆن (٢٤ی ٦ی ١٨١٢–١٤ی ١٢ی ١٨١٢) / From Wikipedia, the free encyclopedia
لەشکرکێشی فەڕەنسا بۆ سەر ڕووسیا یان ھەڵمەتی ڕووسی، کە لە ڕووسیا بە شەڕی نیشتمانیی ساڵی ١٨١٢ ناسراوە (بە ڕووسی: Отечественная война 1812 года)، قۆناغی یەکەمی شەڕی ھاوپەیمانی شەشەم بوو لە شەڕەکانی ناپلیۆندا، لەم ماوەیەدا ئیمپراتۆریەتیی یەکەمی فەڕەنسا بە سەرۆکایەتی ناپلیۆن بۆناپارت لە مانگی حوزەیران لە ساڵی ١٨١٢ ھێرشی کردە سەر ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا. ھۆکاری سەرەکیی ئەم لەشکرکێشییە ناتەبایی ڕووسیا بوو لەگەڵ ناپلیۆن لەسەر گەمارۆی ئابووری ئیمپراتۆریەتیی بەریتانیا کە بە گەمارۆدانی کیشوەری ناسراوە.
زانیاریی خێرا لەشکرکێشی فەڕەنسا بۆ سەر ڕووسیا, بەشێکە لە ...
لەشکرکێشی فەڕەنسا بۆ سەر ڕووسیا | |
---|---|
بەشێکە لە | جەنگەکانی ناپلیۆن |
جێ | ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی |
کاتی ڕوودان | ١٤ی کانوونی یەکەمی ١٨١٢ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٢٤ی حوزەیرانی ١٨١٢ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١٤ی کانوونی یەکەمی ١٨١٢ |
بەشداربوو | ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی، ئیمپراتۆریەتیی یەکەمی فەڕەنسا |
Order of battle | Order of battle of the French invasion of Russia، Q3355543 |
دایخە