لەشفرۆشی
From Wikipedia, the free encyclopedia
لەشفرۆشی یان سێکسی بە پارە کردارێکە بۆ بەدەست هێنانی پارە. لەشفرۆشتن جگە لە بۆ بەدەست هێنانی پارە بۆ گەیشتن بە سوودمەندی تریش ئەنجام دەدرێت. باری یاسایی لەشفرۆشی لە وەڵاتە جیاوزەکان لە سزای کوشتن تا وەکوو سەیر کردن وەک کارێکی یاسایی و داهات هێنەر گۆڕان بە خۆیەوە ئەبینێ.
بە کار هێنانی وشەی لەشفرۆش لە ناو خەڵکی و کلتووری خەڵکا کارکردگەلێکی جیاوازی هەیە و زۆر جار وەک ئامڕازێک بۆ شکاندن و سووکایەتی کردنی بە کەسێک بەکار دێت کە ئەمە نیشان دەری ئەم خاڵەیە کە لەشفرۆشی لە ناو کۆمەڵگادا بە فەرمی بوونی نیەو و وەک کارێکی "بیلعەت" و ناشایست سەیری ئەکرێت.
ئەم وشەیە لە کۆمەڵگادا بۆ کەسێک بەکار دێت کە خەریکی کردەوەگەلی سێکسی ناشایستە وەک کەسێکی"سۆزانی" و کەسێک کە کاری سێکسی لەدەر بازنەی ژن و مێردایەتی ئەنجام ئەدات.
ئەکرێ بوترێ کە لە زمانی کوردیدا ئەم وشەیە نوێیە و بەکار هێنانی لەناو کۆمەڵی خەڵکا زۆر باو نیە، زیاتری خەڵک لەش فرۆش بە ناو گەلێک وەک قەحبە، گاندەر، قووندەر، حیز، سۆزانی، سۆزمانی، جندە[1][2] و ھتد... ناو ئەبەن و جیاوازی نێوان کەسێک کە بۆ پارە لەشی خۆی ئەخاتە بەر حەزی پیاوان و کەسێک کە بۆ رابواردن و حەزی سێکسی لەگەڵ پیاوان جووت ئەبێ، ناکەنەوە.