لێکخشاندن
From Wikipedia, the free encyclopedia
لێکخشاندن ھێزێکەبەرگری دەکات لە جوولە ڕێژەی نێوان ڕووە ڕەقەکان و شلەکان و ئەومادانەی لەیەکدی دەخلیسکێن چەندین جۆری لێک خشان ھەیە. لێک خشاندنی وشک
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
ھێزەکە بەرھەڵستی جوولەی نێوان دوو ڕووی ڕەق دەکات. لێکخشاندنی وشک بەش دەبێت بەسەر
وەستاوە لێکخشاندن کە لەنێوان ڕووە وەستاوەکانە.
جوولە لێکخشاندن کە لەنێوان ڕووە جوولاوەکانە. لێکخشاندنی گەردی و گەردیلەی لێ دەچێ لێکخشاندنی وشک بەشێوەیەکی گشتی سەر ھەڵدەدات لەکارلێکی نێوان ڕوەکان.
شلە لێکخشاندن وەسفی لێکخشان دەکات لەنێوان چینە شلەلینجەکان کەبەسەرییەکدی دادەجولێن.
لێکخشاندنی جەورکراو کەلقێکە لە شلەلێکخشان کەتیایدا شلەیەکی جەورکەر دوو ڕووی ڕەق لێک جیادەکاتەوە.
ڕووەلێکخشاندن جۆرێکە لە ڕاکێشان
ھێزەکە بەرگری لە جوولەیەکی شلەیەک دا دەکات بەسەر ڕوەک.
لێکخشاندنی ناوخۆی ئەو ھێزەیە بەرھەڵستی جوولەی نێوان ئەو توخمانە دەکات کە مادەیەکی ڕەقیان لێی پێک ھاتوە کاتێک توشی شێوە گۆڕان دەبن.
ئەو کاتەی دوو ڕووی بەریەک کەوتو بەسەر یەکدا جوولە دەکەن لێک خشاندنی ئەو دوو ڕووە جوولە وزە دەگۆرێ بۆ وزەی گەرمی (واتا ئیش دەگۆڕێ بۆ گەرمی). ئەو تایبەت مەندییە دەکرێ دەر ئەنجامی سەرنج ڕاکێشی ھەبێت وەک نشانڕاوە لە ئەنجامی لێکخشاندنی پارچە دار ئاگر دروست دەبێت جوولە وزە دەگۆڕێ بۆ گەرمی. ھەر کاتێک جوولەلێکخشاندن ڕوودەدات بۆ نموونە کاتێک شلەیەکی لینج توشی لادان دەبێت یەکێکی تر لە دەرەنجامە گرینگەکانی لێکخشاندن دەکرێت ھەڵوەرین بێت کە ئەوەش دەبێتە ھۆی زیان گەیشتن بە مادەکان لێکخشاندن لقێکە لە زانستی تریبۆلۆگی.
لێکخشاندن خوازراوو گرینگە لە ئاسانکردنی جوولە لەسەر خاک. بەشی زۆری ئۆتۆمبیلەکان پشت دەبەستن بە لێکخشاندن بۆ تاودان و ھێواش کردنەوەو ئاراستە گۆڕین کەمبونەوەی لەناکاوی لێکخشاندن دەبێتە ھۆی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ و ڕووداوی ھاتو چۆ.
لێکخشاندن ھێزێکی بنجینەیی نییە وشکەلێکخشاندن سەر ھەڵدەدات لە تێکەڵەیە پێوە نوسانی ڕوەکان و زبری ڕوەکان و شێواندنی ڕوەکان و پیسبونی ڕوەکان. ئاڵۆزی ئەو کارلێکانە وادەکات ھەژمارکردنی لێکخشاندن لەیاسا سەرەکییەکان شتێکی بێکەڵک بێت وادەخوازێت ڕێگای تاقیکاری بەکار بھێنین بۆ شیکردنەوەو پەرە پێدانی بیردۆزەکان.
لێکخشاندن ھێزێکی پارێزراو نییە ئیشی سەپێنراو دژی لێکخشان پەیوەستە بە ڕێگاکە کە. لە ئامادە بوونی لێکخشاندن بەشێک لە جوولە وزە ھەردەم دەگۆڕێ بۆ گەرمی بۆیە جوولەی میکانیکی پارێزراو نییە.