لۆرا دێرن
From Wikipedia, the free encyclopedia
لۆرا ئێلیزابێت دێرن (بە ئینگلیزی: Laura Elizabeth Dernل، ەدایکبووی ١٠ی شوباتی ١٩٦٧) ئەکتەر و بەرھەمھێنەری ئەمریکییە. چەندین خەڵاتی وەک خەڵاتی ئۆسکار و خەڵاتی ئیمی و پێنج خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بەدەستھێناوە.
زانیاریی خێرا لۆرا دێرن, بە ئینگلیزی: Laura Dern ...
لۆرا دێرن | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Laura Dern | |
لەدایکبوون | (١٩٦٧-٠٢-١٠) ١٠ی شوباتی ١٩٦٧ (تەمەن ٥٧ ساڵ) لۆس ئانجلەس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Laura Elizabeth Dern |
باوک | Bruce Dern |
دایک | Diane Ladd |
ھاوسەر | Ben Harper |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | کایل ماکلاچلان، نیکۆلاس کەیج، Renny Harlin، جێف گۆڵدبڵوم، Billy Bob Thornton |
منداڵ | Ellery Harper، Jaya Harper |
زمانی زگماکی | ئینگلیزیی ئەمریکی |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
زمانی نووسین | ئینگلیزیی ئەمریکی |
پەروەردە | Lee Strasberg Theatre and Film Institute، The Buckley School |
دانیشتووی | لۆس ئانجلەس |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٧٣ |
نەژاد | |
بەشداربووە لە | Global Conference 2019 |
فیلمۆگرافی | Laura Dern filmography |
خەڵاتەکان | خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، Primetime Emmy Award for Outstanding Supporting Actress in a Miniseries or a Movie، star on Hollywood Walk of Fame |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت |
پێڕست | list of awards and nominations received by Laura Dern |
دایخە
دایک و باوکی، بروس دێرن و داین لاد، ھەردووکیان ئەکتەرن. دێرن لە ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە دەستی بە کاری نواندن کردووە و بە ڕۆڵەکانی لە درامای ماسک (١٩٨٥) و فیلمی ھەستبزوێنی بلو ڤێلڤێت (١٩٨٦) و فیلمی ھەستبزوێنی تاوانکاری دڵی کێوی (١٩٩٠) ناسراوە. توانی خەڵاتی ئۆسکار بەدەستبھێنێت بەھۆی ڕۆڵی ھەتیوێک لە درامای ڕۆزی کێشەدار (١٩٩١)، و ماوەیەک دواتر بەھۆی ڕۆڵی لە فیلمی سەرگەرمی پارکی جوراسی (١٩٩٣)، و دواتر لە پارکی جوراسی ٣ (٢٠٠١) و فەرمانڕەوایەتیی جیھانی جوراسی (٢٠٢٢) ناوبانگێکی نێودەوڵەتی بەدەستھێنا.