لویس ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا
From Wikipedia, the free encyclopedia
لویس ئیناسیۆ دا سیلڤا لەلای بەڕازیلیلیەکان ناوسراوە بە لۆلا (٢٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٤) سیاسەتوانێکی بەڕازیلییە ئەندامی دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی بەڕازیلە. ساڵی ٢٠٠٤ بە سەرۆککۆماری ھەڵبژێردرا و سی و پێنجەمین سەرۆک کۆماری وڵاتی بەڕازیل بوە. ساڵی ٢٠٠٦ دیسانەوە بە بەدەستھێنانی ٦٠%ی دەنگەکان ھەڵبژیردرایەوە، لەڕۆژی ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ کۆتایی بەدەسەڵاتی دا سیلڤا دا هات، لۆلا لەسەر بیروباوەڕی کاسۆلیکە و دوو جار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە لەبەرئەوەی ژنی یەکەمی مردووە و خاوەنی پێنج منداڵیشە.لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، وەک سەرۆکی بەڕازیل بۆ خولێکی نوێ هەڵبژێردرایەوە، بە جیاوازییەکی کەم لە جەیر بۆلسۆنارۆی سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی بەرازیل بردەوە.لە 1ی کانوونی دووەم ٢٠٢٣سوێندی یاسایی خوارد. [1] [2] [3] دوای هەفتەیەک سەدان کەس لە لایەنگرانی سەرۆکی پێشوو هێرشیان کردە سەر کۆنگرێس و دادگای باڵاو و کۆشکی سەرۆکایەتی وڵاتەکەیان .[4] ئەو هێرشەکەی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند کە سزای هەموو ئەو کەسانە دەدات کە بەشدارن.
لویس ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا | |
---|---|
بە پورتوگالی: Luiz Inácio Lula da Silva | |
لەدایکبوون | (١٩٤٥-١٠-٢٧) ٢٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٥ (تەمەن ٧٨ ساڵ) Caetés، بەڕازیل |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Luiz Inácio da Silva |
ناسناو | Lula |
باوک | Aristides Inácio da Silva |
دایک | Eurídice Ferreira de Melo |
ھاوسەر | Maria de Lurdes da Silva، Marisa Letícia Lula da Silva، Rosângela Lula da Silva |
منداڵ | Marcos Claudio Lula da Silva، Fábio Luís Lula da Silva |
زمانی زگماکی | پۆرتووگالی |
زمانەکانی ئاخاوتن | پۆرتووگالی |
پیشە | trade unionist، سیاسەتوان، turner |
پۆستەکان | سەرۆکی بەڕازیل، federal deputy of São Paulo، سەرۆکی بەڕازیل، President-elect of Brazil |
دانیشتووی | Palácio da Alvorada |
ئەندامی حیزبی | Workers' Party |
کاندید لە ھەڵبژاردنی | 2002 Brazilian general election، Brazilian presidential election, 2006، 2002 Brazilian presidential election، 2022 Brazilian presidential election |
ئایین | کڵێسای کاتۆلیک |
بەشداربووە لە | 2023 Amazon Cooperation Treaty Organization Summit |
خاوەنی | Resistência |
ڕووداوە بەرچاوەکان | arrest of Luiz Inácio Lula da Silva |
وێبگە | https://lula.com.br/ |
یانەی وەرزشیی دڵخواز | S.C. Corinthians Paulista، CR Vasco da Gama |