لونا ٢
From Wikipedia, the free encyclopedia
لونا٢ کەشتی لونا ٢ (بە ڕووسی : Луна ٢) کە لە سەرەتادا ناوی دووەم موشەکی گەردوونی سۆڤیەت بوو و لە میدیای هاوچەرخدا نازناوی لونیک ٢ی لێنرا، شەشەم کەشتی ئاسمانی پڕۆژەی لونای یەکێتیی سۆڤیەت بوو کە بۆ سەر مانگ هەڵدرا، E-1 ژمارە ٧. یەکەم کەشتی ئاسمانی بوو کە گەیشتە ڕووی مانگ، هەروەها یەکەم تەنی دروستکراوی مرۆڤ بوو کە بەرکەوتنی لەگەڵ تەنێکی ئاسمانی دیکەدا هەبوو.
کەشتییە ئاسمانییەکە لە ١٢ی ئەیلوولی ١٩٥٩ لەلایەن موشەکی (Luna 8K72 s/n I1-7B)ەوە هەڵدرا. ڕێگایەکی ڕاستەوخۆی بۆ سەر مانگ پەیڕەو کرد. جگە لە گواستنەوەی ڕادیۆیی کە زانیاری تەلەمێتری دەنێرن بۆ سەر زەوی، کەشتییە ئاسمانییەکە هەورێکی گازی سۆدیۆمی ئازاد کرد بۆ ئەوەی بتوانرێت جوڵەی کەشتییە ئاسمانییەکە بە شێوەیەکی بینراو چاودێری بکرێت.