لاھۆر
From Wikipedia, the free encyclopedia
لاهۆر ( به ئوردوو : لاہور) یەکێکه له شارەکانی کۆماری ئیسلامی پاکستان و ناوەندی پارێزگای پەنجابه. ئەو شاره له دوای کەراچی وەک گەورەترین شاری ئەو وڵاته دێته هەژمار.
لاهۆر
لاہور لاہور | |
---|---|
شار | |
ناسناو(ەکان): دڵی پاکستان | |
پاکستان | پاکستان |
پارێزگا | پارێزگای پەنجاب |
دەسەڵات | |
• شارەوان | میلان عامر مەحمود مەحمود حەنیف |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ١٧٧٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٨٤ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٢١٧ مەتر (٧١٢ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٠) | |
• سەرجەم | ١٠،٠٠٠،٠٠٠ |
کۆدی پۆستی | ٥٤۰۰۰ |
کۆدی تەلەفۆن | ٠٤٢ |
شارۆچکەکان | ٩ |
وێبگە | www |
شاری لاهۆر له پێڕستی گەورەترین شارەکانی پاکستان دایه و و له بیری خەڵک دا وەکوو دڵی پاکستان ناوی دەبرێ. خەڵک ڕاست بیر دەکەنەوه و ڕەگی مێژووی وەدی هاتن له پاکستان دەگەڕێتەوە ئەم شاره، هەروەها وەک شوێنێکی فەرهەنگی دەناسرێ. پسپۆڕانی دارایی و پەروەرده له نێو شارەکانی پاکستان دا زیاتر ئەم شاره هەڵدەبژێرن و لەوێ دادەنیشن؛ به هۆی ئەوەی هەم بۆ وەدەست هێنانی دارایی شوێنێکی بازرگانیه و هەم بۆ پەروەردە شوێنێکی فەرهەنگیه.
ئەم شاره زۆرتر باغ شەهری پێ دەوترێت و هەروەها میراتی گوورکانیەکان لەو شاره ماوەتەوه. ئەم شاره له شوێنێکه له نێوان ڕووباری ڕاوی و ڕووباری وێگاه، بەو هۆیەش باخگەلێکی سەوز و پڕ پیتی لێ هەڵکەوتووه. شاری لاهۆر به هۆی هەڵکەوتنی له سەر سنووری پاکستان، و هیندستان گرینگیەکی زۆری هەیه.