قەرەقۆینلۆ
From Wikipedia, the free encyclopedia
قەرەقۆینلۆ (بە تورکی: Karakoyunlular)یان وڵاتی قەرەقۆینلۆ (بە تورکی: Karakoyunlu Devleti) واتە: «خاوەن مەڕە ڕەشەکان»، ھۆزێکی تورکمان کە لە ساڵی ١٣٧٥ی زایینی وڵاتەکەیان دامەزراند، و فەرمانڕەوایی ڕۆژھەڵاتی ئەنادۆڵ و ئازەربایجان و قەفقاز و ھەندێک ناوچەی ئێران و عێراقیان کرد، لە نێوان ساڵانی ١٣٨٠ی زایینی تا ١٤٦٩ ی زایینی،[3][4][5] پاشان ھۆزی ئاق قۆینلۆ کۆتایی پێ ھات کە بە واتای: «خاوەن مەڕە سپییەکان» دێت؛ و فەرمانڕەوایییەکەی لە مێژوودا لادا.