قاسم سولەیمانی
فەرماندەی پێشووی ھێزی قودس / From Wikipedia, the free encyclopedia
قاسم سولەیمانی (بە فارسی: قاسم سلیمانی؛ لەدایکبووی ١١ی ئازاری ١٩٥٧، پارێزگای کرمان، ئێران – مردووی ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، بەغدا) کەسایەتییەکی سەربازیی ئێرانی و فەرماندەی ھێزی قودسی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو. سولەیمانی لەلایەن دۆستەکانییەوە بە حاجی قاسم بانگ دەکرا،[4] بەڵام بڕێک جار لەلایەن نەیارانی و بەتایبەت لە وڵاتانی ڕۆژاوا بە فەرماندە سێبەر ناو براوە.[5][6][7][8][9] قاسم سولەیمانی بەکەسایەتییەکی دیار دادەنرێت لەناو شەڕەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، لە ساڵانی ٢٠١٤–٢٠١٥ لە عێراق ڕۆڵی ھەبووە لە شەڕی دژ بە داعش و ڕێبەریکردنی ھێزە شیعەییەکان.[10] لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە کەوتە بەر تەحریمەکانی ئەمریکا و ناوی چووە لیستی تیرۆرەوە.[11][12]
زانیاریی خێرا جەنەراڵی سەرەکی قاسم سولەیمانی, ناوی خۆماڵی ...
جەنەراڵی سەرەکی قاسم سولەیمانی | |
---|---|
ناوی خۆماڵی | قاسم سلیمانی |
نازناو(ەکان) | حاجی قاسم، جەنەراڵ[1] لە وڵاتانی ڕۆژاوا بە سێبەری فەرمانەکە ناوی دەھێنرێت.[2] |
لەدایکبوون | (١٩٥٧-0٣-١١) ١١ی ئازاری ١٩٥٧ کەناڵی مالک، پارێزگای کرمان، شانشینی پەھلەوی |
مردن | ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠(٢٠٢٠-٠١-٠٣) (٦٢ ساڵ ژیاوە)[3] فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی بەغدا، عێراق |
دڵسۆزی | کۆماری ئیسلامیی ئێران |
خزمەت/ | سپای پاسدارانی شوڕشی ئیسلامیی ئێران |
ساڵانی خزمەت | ١٩٧٩–٢٠٢٠ |
پلە | جەنەراڵی سەرەکی |
یەکە | ھێزی قودس |
دایخە