فڕانسس کریک
From Wikipedia, the free encyclopedia
فڕانسس ھاری کۆمپتۆن کریک (بە ئینگلیزی: Francis Harry Compton Crick ham؛ لەدایکبووی ٨حوزەیرانی ١٩١٦ – مردووی ٢٨ی تەمموزی ٢٠٠٤)زانایەکی بەریتانی بواری گەردی زیندەزانی، فیزیکی زیندەوەر و زانستی دەمار بوو. لە ساڵی ١٩٥٣ لەگەڵ جەیمس واتسن توێژینەوەیەکی ئەکادیمیانبڵاوکردەوە و پێشنیازی ئەوەیان کرد کە گەردی DNA پێکھاتەیەکی دووانەی لوولخواردووە (پێچاوپێچ). بەیەکەوە لەگەڵ واتسن و ماوریس ویلکینز خەڵاتی نۆبڵیان لە ساڵی ١٩٦٢ پێبەخشرا لە بواری فیسیۆلۆژی یان پزیشکیی «بۆ دۆزینەوەی پێکھاتەی گەردی ترشی ناووکی و گرنگی ئەمە لە گواستنەوەی زانیاری لە تەنی زیندوو». بەشێکی ئەنجامەکەیان پشتی بەستبوو بە توێژینەوە سەرەتایییەکانی ڕۆزالیند فڕانکلین، ڕایمۆند گۆسلینگ و ویلکینس.[1] کریک تیۆرناسێکی گرنگی بواری گەردی زیندەزانی بوو، ھەروەھا ڕۆڵێکی جەوھەری ھەبوو لە توێژینەوەی پەیوەندیدار بە پێکھاتە پێچاوپێچییەکەی DNA. ناوبانگێکی بەرفراوانی پەیداکرد بەھۆی بەکارھێنانی چەمکی «ڕێسای ناوەندی» کە بەکاریھێنا بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو بیرۆکەیەی کە دەڵێت ھەرکاتێک زانیاری لە ترشی ناووکی (DNA یان RNA) گوازرایەوە بۆ پڕۆتینەکان، ناتوانێ بگەڕێتەوە بۆ ترشە ناووکییەکان. بە واتایەکی تر، دوایین ھەنگاو لە لێشاوی زانیاری لە ترشە ناووکییەکانەوە بۆ پڕۆتینەکان پێچەوانە نابێتەوە.[2] لە دوایین قۆناغی ماوەی کارکردنیدا، پۆستی پڕۆفیسۆری جەی دەبڵیو کیکھێفەری توێژینەوەی ئاستبەرزی لە پەیمانگای ساڵک بۆ توێژینەوە زیندەگییەکان وەرگرت کە دەکەوێتە لالۆلە لە ویلایەتی کالیفۆرنیا. چەقی توێژینەوەکانی دواتریلەسەر بابەتی زیندەزانی دەماری تیۆریی بوو و ھەوڵی گەشەپێدانی توێژینەوەی زانستی دەدا سەبارەت بە بواری ئاگایی مرۆڤ. تاوەکو مردنیشی لەم پۆستەدا مایەوە. «لەسەرە مەرگ خەریکی پێداچوونەوەی دەستنووسێک بوو. زانایەک بوو تا کۆتایییە تاڵەکە» بە قسەی کریستۆف کۆچ.[3]
فڕانسس کریک | |
---|---|
Francis Harry Compton Crick | |
لەدایکبوون | ٨ی حوزەیرانی ١٩١٦ Northampton |
مەرگ | ٢٨ی تەممووزی ٢٠٠٤ (٨٨ ساڵ ژیاوە) La Jolla |
زانکۆ |
|
پیشە | ژینناس، جینناس، فیزیکزان، neuroscientist، biochemist، molecular biologist، مامۆستای زانکۆ، biophysicist، نووسەر |
شوێنکار |
|
کارەکان | Life Itself: Its Origin and Nature |
ھاوسەر | Odile Crick |
خەڵاتەکان |
|
واژوو | |